لە عێراق و ئەفغانستانەوە منداڵ بە قاچاخ دەبرێتە ئێران

هەواڵ / جیهان :: 10/07/2019‌ :: 2839‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد


پارێزگاری تاران دەڵێت: "لە هەریەك لە وڵاتانی عێراق و ئەفغانستانەوە منداڵ بە قاچاخ دێتە ناو خاكی ئێرانەوە".

ئەنوشیروان موحسینی بەند پارێزگاری تارانی پایتەختی ئێران لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی پلاندانانی پارێزگاكەی دەڵێت: "ماوەیەكە لە هەردوو وڵاتی ئەفغانستان و عێراقەوە، منداڵ بە قاچاخ دێتە ناو ئێرانەوە".

وتیشی: "ئەو منداڵانە كە بە منداڵانی شەقام و كار ناسراون، بەپێی پلان و بەمەبەستی بەكارهێنانیان بۆ كاری نەشیاو و بازرگانی دەهێندرێنە ئێرانەوە".

پارێزگاری تاران هێمای بۆ ئەوەشكرد، ئێمە لەساڵی پاردا تا رادەیەك ئەو منداڵانەمان كۆكردبوونەوە، كە ببوونەهۆی ناشرینی ژینگە، بەڵام لەم ماوەیەدا ژمارەیەكی دیكە لەو منداڵانە هەناردەی تاران و ناو خاكی ئێران كراون.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure