ڤیدیۆ: گۆڵێ قەیتەرانێکی دڵڕفێن و سەیرانگایەکی فەرامۆشکراو

هەواڵ / ڤیدیۆ :: 10/07/2019‌ :: 1460‌ جار بینراوە

تاگ :: ڤیدیۆ

دواڕۆژ، رێبین حەسەن 
"گۆڵێ"، یەکێکە لەناوچە دڵگیر و جوانەکانی کوردستان و دەکەوێتە سنووری ناحیەی گەرمکی سەر بەقەزای پێنجوێن، خاوەنی قەیتەرانێکی دڵڕفێنە، بەڵام لەرووی خزمەتگوزارییەوە، ئەم ناوچە گەشتیارییە فەرامۆشکراوە. 

لەئێستاشدا کە پلەکانی گەرما روویان لەبەرزبوونەوە کردووە، رۆژانە لەشوێنە جیاوازەکانی دەرەوەی پێنجوێن، گەشتیاران و گەنجێکی زۆر بۆ مەلەکردن و بەسەربردنی کاتەکانیان روو لەگۆڵی دەکەن و بەوتەی ئەوان "پێویستە لەرووی گەشتیارییەوە، بایەخی زیاتر بەم سروشتە جوانەی کوردستان بدرێت".

 

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure