وێنە: زیاتر لە 20 ساڵە بە یەک چاوی کزەوە کاتژمێری دەستیی چاکدەکاتەوە

هەواڵ / گەلەری :: 10/07/2019‌ :: 920‌ جار بینراوە

تاگ :: وێنە

دواڕۆژ 
فۆتۆ، محەمەد مستەفا


حیکمەت سابیر، هاووڵاتییەکی دانیشتووی قەزای ڕانیەیە و تەمەنی 45 ساڵە، ئەو لە بنەڕەتدا خەڵکی ناحیەی شوانی سەر بە پارێزگای کەرکوکە، بەڵام لەدوای راپەڕینەکەی ساڵی 1991 هاتووەتە ڕانیە.

حیکمەت لەساڵی 1988 لەکاتی شاڵاوی ئەنفالدا بەهۆی زەبری دوژمنەوە چاوی چەپی لە دەستداوە، دواتریش چاوی راستی بەرەو کز بوون و کەم بینی رۆیشتوە، بەگوێرەی راپۆرتی پزیشکی لە ئێستادا چاوی راستیشی بەنزیکەی 60% توانای بینینی لە دەستداوە.

حیکمەت ماوەی زیاتر لە 20 ساڵە بە تەنیا چاوێکی کزەوە کاری چاککردنەوەی کاتژمێری دەستیی دەکات و بژێوی ژیانی خۆی و خێزانەکەی دابین دەکات، بەڵام کارکردنەکەی بەهۆی چاویلکەیەکی گەورەکردنەوە ئەنجام دەدات، وەک خۆی دەڵێت بێ ئەو چاویلەکەیە ناتوانێت شتەکان بە باشی ببینێت.

حیکمەت دەشڵێت: "پزیشک کارکردنی لێ قەدەغە کردووم بەهۆی مەترسی لەسەر چاوم، بەڵام چیبکەم ژیانم بە مووچەی کەمئەندامی ناچێتە سەر و پێویستە کار بکەم".

 

پێداچوونەوە: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure