عه‌بدولمه‌هدى: گرژییه‌كانى گه‌رووى هورمز كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئابوری عێراق ده‌بێت

هەواڵ / ئابوری :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 142‌ جار بینراوە
نەخشەی گەرووی هورمز

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ

سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند: روودانى هه‌ر گرژییه‌ك لە گه‌رووى هورمزدا كاریگه‌رى ده‌كاته‌ سه‌ر ئابورى عێراق، ده‌شڵێت: "به‌دوای جێگره‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێین بۆ هه‌نارده‌كردنى نه‌وت".


عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هەفتانەی خۆیدا رایگه‌یاند: "روودانى هه‌ر گرژییه‌ك له‌ گه‌رووى هورمزدا، كارده‌كاته‌ سه‌ر ئابورى عێراق كه‌ به‌ته‌واوه‌تى پشت به‌ نه‌وت ده‌به‌ستێت".

وتیشى: "ئێمه‌ نیگه‌رانین له‌و گه‌شه‌سه‌ندنه‌ ئه‌منیانه‌ى كه‌ له‌ گه‌رووى هورمزدا رووده‌ده‌ن، چونكه‌ كاریگه‌رى راسته‌وخۆیان ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى عێراق، به‌هۆى ئه‌وه‌ی تاكه‌ گه‌رووه‌ كه‌ نه‌وتى عێراق-ى لێوه‌ هه‌نارده‌ ده‌كرێت".

سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: "له‌ ئێستادا له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران سه‌رقاڵى داڕشتنى پلانى دۆزینه‌وه‌ى جێگره‌وه‌یه‌كین بۆ هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى عێراق، تا دڵنیابینه‌وه‌ له‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت".

ئاشكراشیكرد: "ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، رەشنووسی پڕۆژه‌ى بۆرى نه‌وتى ئوردن - عێراق-ى په‌سه‌ندكردووه‌، بۆ هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى عێراق کە دەبێتە یەکەمین جێگرەوە".

ئا: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە