یه‌كه‌م قۆناغی فێستیڤاڵی شیعری كوردی خۆراسان كۆتایی دێت

هەواڵ / که‌لتور :: 10/07/2019‌ :: 701‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

مه‌راسیمی كۆتاییهاتنی یه‌كه‌مین قۆناغی فێستیڤاڵی (شیعری ملواری) یان (شیعری كوردی خوراسان)، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 10ی ته‌موزى 2019 به‌ پێشكه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كان كۆتایی پێدێت.


رێوڕه‌سمه‌كه‌ به‌ ئامانجی  رێزنان و به‌خشینی خه‌ڵات به‌ یه‌كه‌مه‌كانی فێستیڤاڵه‌كه‌، له‌ هه‌فته‌ی رابوردووه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی زانكۆی خۆراسان و ژماره‌یه‌ك له‌ شاعیران و نووسه‌رانی كوردی خۆراسان تێیدا به‌شدار بوون.

كورده‌كانی خۆراسان به‌شێكن له‌ كورده‌كانی رۆژهه‌ڵاتى كوردستان. له‌ناوچه‌ی باكوری خۆراسان له‌ باكوری رۆژهه‌ڵاتی ئێران نیشته‌جێن و ژماره‌یان زیاتر له‌ نیو ملیۆن كه‌س ده‌بێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure