جیهان به‌كورتى: دایك و باوكێك ده‌ستدرێژى ده‌كه‌نه‌ سه‌ر كچه‌ دوو ساڵانه‌كه‌یان

هەواڵ / جیهان :: 10/07/2019‌ :: 63326‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

 

سكووپ سكوه‌یر24 – دایك و باوكێك ده‌ستدرێژى ده‌كه‌نه‌ سه‌ر كچه‌ دوو ساڵانه‌كه‌یان
له‌ ویلایه‌تى ئۆكڵاهۆما له‌ ئه‌مریكا، پیاوێك به‌ناوى جێرارد كۆدینگتۆن، ته‌مه‌ن 25 ساڵ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى كه‌ ناوى كریستینا نیڵسۆنه‌ و ته‌مه‌نى 29 ساڵه‌، كچه‌ ته‌مه‌ن دوو ساڵه‌كه‌یان به‌ستووه‌ته‌وه‌ و به‌شێوه‌یه‌كى دڕندانه‌ ده‌ستدرێژییان كردووه‌ته‌سه‌رى، هه‌ربه‌وه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستاون، پلانیان هه‌بووه‌ ده‌ستدرێژى بكه‌نه‌ سه‌ر ئه‌و منداڵه‌ش كه‌ له‌ناو سكى كریستینادا بووه‌ له‌كاتى له‌دایكبوونیدا.

 

نیوزویك - وه‌زیرێكى ئیسرائیل: هه‌ر جوله‌كه‌یه‌ك هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ كه‌سێك بکات كه‌ په‌یڕه‌وى دینى جوله‌كه‌ نه‌بێت وه‌كو ئه‌وه‌ وایه‌ به‌شدارى له‌ هۆڵۆكۆستدا كردبێت
رافى پیرێتز، وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى ئیسرائیل كه‌ پێشتر ئه‌فسه‌رێكى باڵاى سه‌ربازى رابى بووه‌ و مانگى رابوردوو له‌لایه‌ن كابینه‌ نوێیه‌كه‌ى بنامین نه‌ته‌نیاهۆوه‌ به‌ وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ دانرا، (رۆژى سێشه‌ممه‌ 9ى ته‌مموزى 2019) له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا قسه‌یه‌كى كردووه‌ و له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكى به‌شدار له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ كه‌ ناویان ئاشكرا نه‌كردووه‌ قسه‌كانى ئاشكرا كراوه‌ كه‌ وتوویه‌تى: "ئه‌و جوله‌كانه‌ى له‌ئه‌مریكا ده‌ژین ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ كه‌سێك كه‌ په‌یڕه‌وى دینى جوله‌كه‌ نه‌بێت هاوسه‌رگیرى بكه‌ن، وه‌كو ئه‌وه‌ وایه‌ هۆڵۆكۆستى دووه‌م ئه‌نجام بده‌ن".


میدڵ ئیست مۆنیته‌ر – سزا نوێیه‌كانى ئه‌مریكا 3 سه‌ركرده‌ى حیزبوڵا و 2 په‌رله‌مانتارى لوبنانى تێدایه‌
(رۆژى سێشه‌ممه‌ 9ى ته‌مموزى 2019) وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ى ئه‌مریكا سێ كه‌سایه‌تى دیارى حیزبوڵاى بۆ لیستى سزادراوان زیاد كرد، جگه‌ له‌وانیش دوو په‌رله‌مانتارى لوبنانى و به‌رپرسێكى ئه‌منى كه‌ به‌رپرسه‌ له‌ رێكخستنى هه‌ماهه‌نگى نێوان حیزبوڵا و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى لوبنان بۆ لیسته‌كه‌ زیادكران.


ئه‌سرار میدیا – یه‌كه‌م كه‌شتى فڕۆكه‌ هه‌ڵگرى توركى خرایه‌ ده‌ریاى ناوه‌ڕاسته‌وه‌
مه‌تین قه‌لقوان، سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى توركیا رایگه‌یاند: "كه‌شتییه‌ فڕۆكه‌ هه‌ڵگره‌كه‌ ناوى (ئه‌نادۆڵ)ه‌ و كه‌شتییه‌كى جه‌نگییه‌".


ئه‌سرار میدیا – ئابڕووچوونى پێشكه‌شكارێك له‌كامێراى چاودێرییه‌وه‌ ئاشكرا ده‌بێت و به‌دزییه‌وه‌ وێنه‌ى جه‌سته‌ى ژنێك ده‌گرێت بێ ئه‌وه‌ى ئاگاداربێت
كیم سونگ جون، پێشكه‌شكارى كۆریاى باشور ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى له‌ تۆڕى ته‌له‌ڤزیۆن و رادیۆى ناوخۆیى (SBS) راگه‌یاند، ئه‌م ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یه‌ دواى ئه‌و راپۆرته‌ دێت كه‌ هه‌فته‌ى رابوردوو له‌سه‌رى بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ ڤیدیۆیه‌كى تێدابوو، تیایدا له‌ وێستگه‌یه‌كى میترۆ له‌ سیئۆلى پایته‌ختى كۆریاى باشور، به‌دزییه‌وه‌ وێنه‌ى جه‌سته‌ى ژنێك ده‌گرێت.

 

دەیلی نیوز- بەتۆمەتی سیخوڕیکردن میسر سزای زیندانی بۆ شەش کەسی سەر نەوت هەڵگرێکی ئۆکرانی دەکرد کە نەوتی ئێرانی هەڵگرتبوو
دەسەڵاتی میسڕ دەستیان بەسەر کەشتیەکی نەوت هەڵگری ئۆکرانی گرت کە بەڕێگەی کەناڵی سویسەوە تێپەڕبوو، دواتر دادگای ئاسایشی نێودەوڵەتی لە میسڕ شەش کەسیان بە تۆمەتی سیخوریکردن بۆ ئیران دەستگیرکرد و سزای 15 بۆ 25 ساڵ زیندانی بۆ دەرکردن.


ئیخباریە نیوز- ئەمریکا یەکەم حاڵەتی منداڵبوون لەڕێگەی چاندنی منداڵدانی ژنێکی مردوو تۆمارکرد
ڕۆژی سێشەممە نەخۆشخانەی (کلیڤلاند کلینیک) یەکەم حاڵەتی منداڵبوونیان لە ئەمریکای باکور تۆمارکرد، کە پاش چاندنی منداڵدانی ژنێکی مردوو لەدایکبووە.


گلگامش پرێس- نیکی میناج لەپێناو پاڵپشتیکردنی مافی خانمان و هاوڕەگەزبازان ئاهەنگەکەی سعودیە هەڵدەوەشێنێتەوە

نیکی میناج خانمە هونەرمەندی ڕاپ و هیپ هۆپی ئەمریکی پاشگەزبووەوە لە بەشداریکردن لە ڤیستیڤاڵی (مەوسم جدە) لە سعودیە کە وابڕیاربوو ڕۆژی 18ی مانگی تەمووز ئەنجام بدرێت، دواتریش ئەوەی روونکردەوە بریارەکەی بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی مافی خانمان و هاوڕەگەزبازان بووە.

 

وه‌كاله‌ ئه‌لئیخبارییه‌ – نه‌وه‌یه‌كى خامنه‌یى به‌نهێنى له‌ عێراق چاوى به‌ ئه‌مریكییه‌كان كه‌وتووه‌
(ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 10ى ته‌مموزى 2019) كه‌ناڵى (i24 news)ى ئیسرائیلى ئاشكرایكرد: "رۆژى هه‌ینى رابردوو كه‌ ده‌كاته‌ به‌روارى 5ى ته‌مموز وه‌فدێكى ئێرانى به‌سه‌رۆكایه‌تى نه‌وه‌یه‌كى عه‌لى خامنه‌یى رابه‌رى ئیسلامى ئێران له‌ هۆتێلێك له‌ شارى هه‌ولێر پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان چاوى به‌ به‌رپرسانى ئه‌مریكى كه‌وتووه‌".

ئەلبەیان- بڕیتانی و ئەمریکییەک بوونە یەکەم قوربانی ڤێستیڤاڵی گا لە ئیسپانیا
دوو گەشتیاری ئەمریکی و بڕیتانی لە شاری بامنلۆنا لە ئیسپانیا بەشداریان لە فێستیڤاڵی (ڕاکردن لەگەڵ گا) کرد و بەهۆیەوە بە سەختی برینداربوون.

 

فرانس24 – پاریس بارى نائاسایى كه‌شوهه‌وا راده‌گه‌یه‌نێت
له‌ساڵى 2015دا پاریس واژۆى له‌سه‌ر رێككه‌وتنى مێژوویى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ دژى گه‌رمبوونى كه‌شوهه‌وا كرد، به‌ڵام (دوینێ سێشه‌ممه‌ 10ى ته‌مموزى 2019) دوابه‌دواى چه‌ند شارێكى تر و په‌رله‌مانى نێوده‌وڵه‌تى بارى نایاسایى گۆڕانى كه‌شوهه‌واى راگه‌یاند.


نیوزویك – "با هه‌موو شتێك بۆمب باران بكه‌ین" رۆدریگۆ دوتێرت سه‌رۆكى فلیپین هانى ئه‌مریكا ده‌دات جه‌نگ له‌گه‌ڵ چین رابگه‌یه‌نێت
(رۆژى دووشه‌ممه‌ 8ى ته‌مموزى 2019) رۆدریگۆ دوتێرت سه‌رۆكى فلیپین به‌شێوازێكى نائاسایى له‌ دیپلۆماسى جیهانى داواى له‌ ئه‌مریكا كرد جه‌نگ له‌دژى چین رابگه‌یه‌نێت له‌سه‌ر ناكۆكییه‌كان له‌سه‌ر ده‌ریاى باشورى چین.


لیبیا؛زیاتر له‌ سێ مانگدا شه‌ش هه‌زار كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانی

ڕه‌ئی ئه‌لیه‌وم – له‌ سێ مانگی رابوردوودا له‌ لیبیا زیاتر له‌  هه‌زار كه‌س كوژراون و پێنج هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون به‌ هۆی ئه‌و ناكۆكی و شه‌ڕانه‌ى له‌ پێناو به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات له‌ ته‌رابلوسی پایته‌خت رویانداوه‌.


"ئه‌نساروڵا" چه‌كه‌ پێشكه‌وتووه‌كانی ئاشكرت ده‌كات
ڕه‌ئی ئه‌لیه‌وم – گروپی چه‌كداری "ئه‌نساروڵات"(حوسییه‌كان) چه‌ند چه‌كێكی پێشكه‌وتووی نوێی تاقیكرده‌وه‌ له‌ نێوانیاندا موشه‌كی "كروز" و فڕۆكه‌ی هێرشبه‌رى تیایه‌ كه‌ ده‌توانێت ماوه‌ی 1700 كیلۆمه‌تر ببڕێت.

نه‌تانیاهۆ بۆ ئێران: فڕۆكه‌كانی "F-35" ده‌توانێت بگاته‌ هه‌موو شوێنێك ته‌نانه‌ت ئێرانیش
ئاژانسی ئه‌نادۆڵ : بێنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌ ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند،كه‌ تاران پێویسته‌ ئه‌وه‌ی له‌بیر بێت فڕۆكه‌كانی جۆری "F-35" ی ئیسرائیل ده‌توانێت بگاته‌ هه‌موو شوێنێك له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ته‌نانه‌ت ئێرانیش.


ئێران: ئه‌مریكا ده‌توانێت به‌شداربێت له‌ گفتوگۆكانی گرێبه‌ستی چه‌كی ئه‌تۆمی 4+1
ڕه‌ئی ئه‌لیه‌وم -  عه‌لی ڕه‌بیعی وته‌بێژی ڕه‌سمی حكومه‌تی ئێران ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌مریكا ده‌توانێت به‌شدار بێت له‌و گفتوگۆیانه‌ی له‌باره‌ی گرێبه‌ستی چه‌كی ئه‌تۆمی 4+1 ده‌كرێت به‌ڵام به‌ مه‌رجی لابردنی سزا بازرگانییه‌كانی له‌سه‌ر ئێران. 



ئیسرائیل له‌شه‌ش مانگدا دا 16 منداڵی له‌ غه‌زه‌ كوشتووه‌
ئاژانسی ئه‌نادۆڵ – ناوه‌ندی ئه‌لمیزانی فه‌له‌ستینی بۆ مافی مرۆڤ، ڕایگه‌یاند،  سوپاى ئیسرائیل له‌ نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا 16 منداڵی فه‌له‌ستینی له‌  شارى غه‌زه‌ كوشتووه‌.

"ئێس – 400"... چین یه‌كه‌م كڕیاره‌ و به‌ دواشیدا توركیا و هندستان
ئاژانسی ئه‌نادۆڵ – سیستمی به‌رگری "ئێس – 400" یه‌كێكه‌ له‌ به‌هێزترین سیستمه‌كانی به‌رگری ئاسمانی له‌ ئێستادا و به‌رهه‌می كۆمپانیای "ئه‌لماز-ئانتی"ی ڕووسیه‌، چین یه‌كه‌م كڕیاری ئه‌م سیستمه‌ بووه‌ له‌ پاش ئه‌ویش توركیا و هندستان و ده‌یان وڵاتانی دیكه‌ش ئاره‌زوومه‌ندن به‌ كڕینی.
 



ئانیس كالاماری بڕیارده‌رى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ باره‌ی جه‌مال خاشقچییه‌وه‌
ڕه‌ئی ئه‌لیه‌وم – ئانیس كالامار بڕیارده‌رى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی ئه‌نجامدا له‌باره‌ی كوژرانی جه‌مال خاشقچییه‌وه‌ و ده‌ڵێت "كوشتنی خاشقچی له‌سێداره‌دانێك بوو له‌ ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی یاسا".



 

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال       

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure