کردنەوەی پارکێکی ئاوی لە کەرکوک ده‌نگدانه‌وه‌ى لێده‌كه‌وێته‌وه‌

هەواڵ / عێراق :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 609‌ جار بینراوە

تاگ :: كه‌ركوك

دواڕۆژ

هه‌ڵسوكه‌وت و لێدوانه‌كان و قەبارەی هێزە ئەمنیەکان لە کردنەوەی یەکەم پارکی ئاوی لە کەرکوکدا سەرنجی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی راکێشا و ده‌نگدانه‌وه‌ى لێكه‌وته‌وه.


بڵاوبوونەوەی وێنە و ڤیدیۆکانی مه‌راسیمێكى تایبه‌ت به‌ كردنه‌وه‌ى پاركێك له‌ كه‌ركوك ده‌نگۆى جیاجیاى به‌دواى خۆیدا هێنا.

ئه‌و كه‌سانه‌ لە کۆمێنتدا رەخنەیان لەوە گرت كه‌ پارێزگار بە ئامادەبوونی فەرماندە سەربازییە گەورەکان و ئاسایش و دەزگای هەواڵگری و ئۆتۆمبێلی ئاسایش و سوپای سەربازی ئاهەنگیان بە بۆنەی کردنەوەی پارکێکی ئاوی گێڕاوه‌.

یەکێکی تر لەو دیمەنانەی بینەرانی سەرسامکردووه‌ پارێزگاری کەرکوک و فه‌رمانده‌ى ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بەیەکەوە هاوشێوەی بوک و زاوا کێکیان قاشکرد.

له‌ وته‌یه‌كیشدا فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان رایگه‌یاند: "هێزەکانمان لەپێناو سەپاندنی سەقامگیری و ناوبردنی تیرۆر لە کەرکوک و شانە نوستووەکان کاردەکەن".

ئه‌گه‌رچى وەبەرهێنەری پڕۆژەکە دڵنیایکردەوە کە پڕۆژەکەیان یەکێکە لە هۆكاره‌كانى راکێشانی گەشتیاران بەرەو کەرکوک هەروەها وتی: ساڵی 2020 گەورەترین مۆڵ لە ناوچەکە بنیاددەنێن، به‌ڵام ره‌خنه‌گران باسیان لەوەکرد کە ئەم کەیسە گەشتیارییە گۆڕاوە بۆ کەیسێکی سیاسی و زۆربەی لێدوانەکان لەسەر لایەنی ئەمنی و سیاسی بووە.

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure