گۆڕانكارى گه‌وره‌ له‌ پلەکانی گەرمادا رووده‌دات

هەواڵ / عێراق :: 10/07/2019‌ :: 6850‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

لێپرسراوى به‌شى پێشبینیيه‌كانى كه‌شوهه‌وا له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌سره‌ رایده‌گه‌یه‌نێت: تا كۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ كه‌شوهه‌واى سه‌رجه‌م شاره‌كانى عێراق به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌ره‌و دابه‌زین ده‌چێت، ده‌شڵێت: "پێشبینى هاتنى شه‌پۆلێكى به‌هێزى گه‌رما ده‌كرێت له‌ هه‌فته‌كانى داهاتوودا".

سادق عه‌تییه‌ موته‌نه‌بى، لێپرسراوى به‌شی پێشبینیه‌كانی کەشوهەوا له‌ فڕۆكه‌خانەى نێوده‌وڵه‌تى به‌سره‌ پێشبینیه‌كانى كه‌شوهه‌واى بۆ مانگى ته‌مموز له‌ په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و نوسیویه‌تى: "به‌هۆى ئه‌و شه‌پۆله‌ سه‌رمایه‌ى رووى له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى جیهان كردووه‌ كۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ و هه‌فته‌ى داهاتوو پله‌كانى گه‌رما له‌ سه‌رجه‌م شاره‌كانى عێراق دابه‌زینى به‌رچاو به‌خۆیانه‌وه‌ ده‌بینن".

ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو: "له‌دواى ئه‌م شه‌پۆلى دابه‌زینه‌ى پله‌كانى گه‌رمایە، شه‌پۆلێكى گه‌رماى به‌هێز روو له‌ عێراق ده‌كات،  كاریگه‌رییه‌كه‌ى به‌ تایبه‌تى له‌ دواى 15ى ته‌مموز یان 10 رۆژى كۆتایى مانگ ده‌رده‌كه‌وێت".

ئه‌م پێشبینیه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ چه‌ند رۆژى رابوردوودا پله‌كانى گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو له‌ سه‌رجه‌م شاره‌كانى هه‌رێم و خواروو و ناوه‌ڕاستى عێراق-یش به‌رزبوونه‌وه‌، به‌ راده‌یه‌ك له‌ پارێزگاى به‌سره‌ پله‌ى گه‌رما گه‌یشته‌ 47 پله‌ى سه‌دى.

ئا: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە