كەمپینی (دەرفەت) بۆ دۆزینەوەی هەلیكار راگەیەندرا

هەواڵ / کوردستانی :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 148‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

ئێوارەی ئەمڕۆ ژمارەیەك گەنج لەبەردەم نوسینگەی پەرلەمان لەشاری سلێمانی كەمپینی (دەرفەت)یان راگەیاند و داوا لەكابینەی نوێی حكومەتی هەرێم دەكەن لەماوەی شەش مانگدا دامەزراندن دەست پێبكاتەوە.

بەڵێن مەهدی میكە، یەکێک لە رێکخەرانی کەمپینەکە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: كەمپینەكەمان گەیاندنی پەیامە بەهەریەك لە مەسرور بارزانی، كۆسرەت رەسوڵ، عومەری سەید عەلی و سەرجەم ئەو حیزبانەی بەشدارن لەپێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان و داوایان لێدەكەین پڕۆژەیان هەبێت بۆ رەخساندنی هەلیكار لەكەرتی گشتی و تایبەت.

وتیشی: "ئێمە دەست پێدەكەین، نە شەڕە بەرد دەكەین و نە شەقامەكان دادەخەین، بەڵكو داوامان ئەوەیە كابینەی نۆیەم لەماوەی شەش مانگدا، بەپێی پێویستیی، دەست بەدامەزراندن لەكەرتی گشتیدا بكاتەوە و چاكسازی جددیش لە كەرتی تایبەت ئەنجام بدات و رێكی بخاتەوە و رێژەی بێكاری كەمبكاتەوە".

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure