باڵه‌خانه‌یه‌كى مێژوویى سنه‌ ده‌كرێته‌ ناوه‌ندێكى پیشه‌یى

هەواڵ / که‌لتور :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 303‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

باڵه‌خانه‌ی مێژوویی (دیوان مشیر) له‌ شارى سنه‌ى رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌ هاوكاریی رێكخراوی یونیدۆ ده‌كرێته‌ خانه‌ی چالاكیی پیشه‌كان.


به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ئیسنای ئێرانی، له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ جێگری وه‌زیری ئابوریی ئێران و پارێزگاری سنه‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی په‌ره‌پێدانی سه‌رچاوه‌كانی پارێزگای سنه‌ و نوێنه‌ری رێكخراوی یونیدۆ و چه‌ند لایه‌نێكى دیكه‌ى په‌یوه‌ندیدار به‌ڕێوه‌چوو بڕیار درا باڵه‌خانه‌ی مێژوویی دیوان موشیر نۆژه‌نبكرێته‌وه‌ و بكرێته‌ خانه‌ی په‌ره‌پێدانی پیشه‌كان و هه‌نگه‌وانى.

مێژووى دروستكردنى باڵه‌خانه‌ی دیوان موشیر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌مى قاجاره‌كان.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە