ڤیدیۆ: ئاگر بەرۆكی پێنجوێن بەرنادات

هەواڵ / ڤیدیۆ :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 227‌ جار بینراوە

تاگ :: ڤیدیۆ

دواڕۆژ، رێبین حەسەن 
مۆنتاژ: چاوان محه‌مه‌د

لەسەرەتای ئەم مانگەوە تاوەكو (ئەمڕۆ سێشەممە 9ی تەمموزی 2019) زیاتر لە 15 حاڵەت و رووداوی ئاگركەوتنەوە لەسنووری قەزای پێنجوێن هەبووە و بوونی مینیش لە ناوچە ئاگراویەكان بۆتە مەترسیی لەسەر ژیانی كارمەندانی پۆلیسی دارستان.

 
ئیبراهیم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پێنجوێن، بە دواڕۆژی راگەیاند: تەنیا لەماوەی كەمتر لە 24 سەعاتی رابردوودا زیاتر لە 15 هەزار دۆنم زەوی لە پوش و پاوان و دارستانەكان، لە ناوچەی چەمی شلێر و ناڵپارێز سوتاون و ئەوەش تەنیا ئەركی هێزەكانی پۆلیسی دارستان نییە و بەهۆی بوونی ئەڵغامی زۆری ناوچەكەشەوە كە سنوورییە، مەترسی زۆر بۆ سەر ژیانی كارمەندەكانمان دروستبووە.

وتیشى: "زۆربەی ئاگرەكان لە سنووری نێوان هەرێمی كوردستان و ئێراندا بوون و تائێستاش تۆمەتبارانى بەنادیاریی ماونەتەوە و لەدادگای پێنجوێنیش دۆسیەیان بۆ كراوەتەوە و نەشتوانراوە هیچ كەسێك دەستگیربكرێن". 
 
ئاماژەی بەوەشكرد: داواكارین كە هاوڵاتیان هاوكارمان بن لەو كاتانەی ئاگر هەیە و تەنیا وانەزانن كە پەیوەندی بەئێمەوە هەیە، بەڵكو رێنماییان بكەن بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئەو شوێنانەی ئەڵغامی تیایە و بۆمان دەستنیشان بكەن.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە