ڤیدیۆ: گونده‌كانى دوورده‌ست بۆ كه‌رتى گه‌شتیارى زۆر گونجاون

هەواڵ / ڤیدیۆ :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 107‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بورهان یەحیا

مۆنتاژ: چاوان محه‌مه‌د


له‌ وه‌رزى هاوین و گه‌رما دا گه‌شتیارانى ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ به‌ره‌و شوێنه‌ گه‌شتیاره‌كان ده‌چن كه‌ رووبار و ئاویان لێ هه‌بێت به‌لام هندێك گوندى دوورده‌ست وسنۆرى هه‌نه‌ كو زۆر سه‌نجراكێشن به‌لام خزمه‌تگوزارى گه‌شتیارى نه‌گه‌یشتوونه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ببنه‌ شوێنێكى گه‌شتیارى.

خه‌لیل عه‌بدولغه‌فار كه‌ سه‌ره‌دانى گوندى هرۆر له‌ پارێ.گاى دهۆك و ناوچه‌ى به‌روارى بالا كردووه‌ به‌ دواڕۆژ ووتى" ئه‌م گونده‌ كه‌ ناوى هرۆره‌ له‌ سنۆرى هه‌رێم و توركیا ونێزیك رووبارى خابیره‌ و‌ 100 كیلۆمه‌تر له‌ سه‌نته‌رى شاڕى دهۆك دووره‌ و ژماره‌یه‌كى زۆر كانى هه‌یه‌ و پڕه‌ له‌ سه‌وزایى و دارى زۆر گه‌وره‌ وسه‌رنجراكێش و ئاوه‌كه‌ى زۆر سارده‌".

ووتى" له‌به‌ر دوورى ئه‌م شوێنه‌ هه‌تا ئێستا خزمه‌تگوزارى گه‌شتیارى نه‌گه‌یشتووه‌ به‌لام ئه‌گه‌ر كۆمپانیا و حكومه‌ت گرنگى به‌ گوندى سه‌ر سنۆر وه‌كو هرۆر بیده‌ن ده‌توانن داهاتێكى زۆر گه‌وره‌ به‌ده‌ست بێنن و له‌ رووى كه‌لتۆریش سوودى لێ وه‌ربگیرن".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە