ته‌رمی گه‌نجێك دۆزرایه‌وه

هەواڵ / کوردستان :: 09/07/2019‌ :: 857‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 


به‌رگری شارستانی خه‌بات رایده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌و گه‌نجه‌ی به‌ر له‌ پێنج رۆژ كه‌وته نێو پڕۆژه‌ی ئاوی خه‌بات، ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ی دۆزراوەتەوە"‌. 


بێوار زه‌ید، وته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "گه‌نجێك به‌ناوی خه‌لیل عه‌بدولڵا به‌ر له‌ پێنج رۆژ كه‌وته‌ نێو پڕۆژه‌ی ئاوی خه‌بات و ته‌رمه‌كه‌ی نه‌دۆزرابووه‌وه"‌. 

وتیشی: "ئێوارەى ئەمڕۆ ئەمڕۆ تەرمی خەلیل عه‌بدوڵا لە نزیک پڕۆژه‌ی ئاوی خەبات دۆزرایەوەو ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی هه‌ولێر كراوە". 

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure