عه‌بدولمه‌هدی له‌باره‌ى مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ په‌یامێكی راگه‌یاند

هەواڵ / کوردستان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 14555‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ

په‌رله‌مانتارێكی كورد له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێیڕاگه‌یاندووه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ هەنگاوەکانی بۆ بەدوورخستنی مووچەی خەڵکی هەرێم لەکێشەکان.


كاوه‌ محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه‌: پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ د.عادل عه‌بدولمه‌هدی باسیان له‌ دیدی بزووتنەوەی گۆڕان كردووه‌ له‌باره‌ى کێشەی نەوت و غاز لەنێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵ.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌ڵێت: "دوای ئەوەی باسمان لەکێشەکانی بودجە و مووچەی هەرێم کرد، سوپاسی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانم كرد بە ناردنی پارەی تەرخانکراوی مانگانە بۆ مووچەی خەڵکی هەرێم و سه‌رۆك وه‌زیران تەئکیدی لەوەکردەوە کە پێویستە حکومەتی هەرێم هاوکارێکی جدی حکومەتی فیدراڵ بێت".

ده‌شڵێت: "عه‌بدولمه‌هدی وتوویه‌تی پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێم هەم مووچەی خەڵک لەکاتی خۆیدا دابەشبکات و هەم رۆژانەش بەپێی یاسای بودجەی (٢٠١٩) بڕی (٢٥٠ هەزار) بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بکات و هەردوولاش کار بۆ چارەسەرکردنی ریشەیی کێشەکان و بە دامەزراوەیی و شەفافکردنی کەرتی نەوت بکەن".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: د.عادل عه‌بدولمه‌هدی باسی لەکێشە و گرفتەکانی بەردەم جێبەجێکردنی یاسای بودجە کردووه‌و تەئکیدی کردەوە کە لەسەر هەنگاوەکانی بۆ بەدوورخستنی مووچەی خەڵکی هەرێم لەکێشەکان بەردەوام دەبێت.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure