بەربژێرەكانی ئەمریكا دژی ئێران

هەواڵ / ڕاپۆرت :: 09/07/2019‌ :: 195‌ جار بینراوە

تاگ :: ئێران

نوسینی : فاتیمە ئەلسیمادی
سەرچاوە : ماڵپەڕی ئەلمەیدان 
نە جەنگ و نە ئاشتی بناغەی تێكڕای پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران نەبوون بۆ ماوەی دەیان ساڵ، بێئەوەی هیچ حكومەتێكی ئەمریكی ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی دژی كۆماری ئیسلامی نەخستبێتە ئەجندای خۆیەوە.

ئەم بەربژێرە لە حكومەتێكەوە بۆ حكومەتێكی دیكە جیاواز بووە، ئەویش بەپێی گۆڕانكارییەكان. لە بەرامبەریشدا هەندێك هەوڵ لە ئێراندا درا بۆ هەمواركردنی گوشاری سیاسی بەرامبەر ویلایەتە یەكگرتووەكان كە ئەو قسەیە ڕاست نییە، بەڵام سەرۆكی سوپای پاسدارانی ئەو كاتە، محەمەد عەلی جەعفەری، ڕایگەیاند كە قسەكانی ڕەفسنجانی فێڵ و درۆن.

سەبارەت بەڕووداوی هێرشكردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكاش لە تاران مشت و مڕی گەورەی لەنێوان كاربەدەستانی ئێراندا چەندین جار سەری هەڵداوە و دواجار ئەو باڵە سەركەوت كە دەڵێت پەلاماردانەكە كارێكی باش بووە و لەسەر ڕەزامەندی ئیمام خومەینی بووە.

تەنانەت هەندێك سەرچاوەی ئێرانی ئەو پەلامارە بە شۆڕشی دووەمی ئێرانی دەزانن. پێیان گەورەتر و گرنگترە لە شۆڕشی یەكەم دەست بەكاربوونی دۆناڵد ترامپ وەك سەرۆكی ئەمریكا سەرەتای تیژبوونەوەی دوژمنایەتی و ناكۆكیەكانی نێوان واشنتۆن و تاران بوو كە ئێستا گەشەی كردووە بۆ سەپاندنی كۆمەڵێك سزای ئابوری گەورە بەسەر ئێراندا و هەردوولا نامەی هەڕەشە ئامێز بۆ یەكتری دەنێرن. ئەم سزا تازانەی سەر ئێران بووە هۆی گۆشەگیركردن و لاوازكردنی ئەو دەوڵەتە سیاسییەی كە پێی باشە ئێران بە ڕووی خۆرئاوا بكرێتەوە و كێشەی پەیوەندییەكان لەگەڵ واشنتۆندا چارەسەر بكرێت.

پێش كشانەوەی واشنتۆن لە ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكە قسە و باسی زۆر لە تاراندا سەریهەڵدا كە پێویستە ئێران وەرچەرخانێكی كەلتوری لە ئەقڵیەتی سیاسی خۆیدا بەدەست بهێنێت و بگاتە تێگەیشتنێكی هاوبەش لە سروشتی سیستمی نێودەوڵەتی ئێستا، بەو پێیەی كە سەقامگیربوونی ئاشتی لە نێوان ئەمریكا و ئێراندا بواری باشتر بۆ تاران دەڕەخسێنێت لە وەبەرهێنان و بازرگانیدا.

گومانی تێدا نییە بەشێكی زۆری هاوڵاتیانی ئێران پشتیوانییان دەكرد لەم بۆچوونە، چونكە سزاكانی ڕابوردوو تەواو ماندووی كردوون، بەڵام سیاسەتەكەی ترامپ ئەم گوتارانەی شكست پێ هێنا و ڕەوتە سیاسییە ئاشتی خوازەكەی تا سنووری لەناوچوون لاواز كرد ڕاستییەكی ئاشكرایە كە گەڕانەوەی سزاكان بۆ سەر ئێران قەیرانی ئابوری گەورەی بۆ ئەو وڵاتە دروست كردووە، چونكە ئێران و وڵاتێكی زۆر پشتی بەستووە بە هەناردەكردنی نەوت.

سەنتەرە ئابورییە جیهانییەكان پێشبینی دەكەن كە هەڵئاوسان بەڕێژەی لە %40 بەرز بێتەوە و لەگەڵیدا ژیان و گوزەرانی خەڵكەكە دژوارتر دەبێت، بۆیە وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت "هیچ جیاوازییەك نییە لەنێوان جەنگی سەربازی و جەنگی ئابوریدا لە هەمانكاتدا نكۆڵی لەوە ناكرێت كە لەناو كۆشكی سپیدا تیمێكی بەهێز هەیە لایەنگری ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازییە لەگەڵ ئێراندا ئەگەرچی خودی ترامپ تا ئێستا ڕێكارەكانی تری لا پەسەندە.

 بە لەبەرچاوگرتنی ڕووداوەكانی ئەم دواییەی ناوچەی كەنداو دەتوانین بڵێین سێ سیناریۆ لە ئارادان كە بریتین لە:
وتووێژی تازە، ئەویش یان وتووێژێكی بەربڵاو بەو شێوەیەیی كە ترامپ دەیەوێت دانوستانێك بێت هیچ مەرجێكی پێشینەی لەگەڵدا نەبێت كێشەی ئەم سینارۆیە لەوەدایە كە ڕابەری ئێران باوەڕی وایە ئەمریكا جێگای متمانە نییە. لەم بۆچوونەشدا سوپای یاسداران پشتیوان و هاوڕایەتی جۆرێكی تری گفتوگۆ گفتوگۆیەكی بەشەكییە واتە بەربڵاو و هەمەلایەنە و بێ قەید و شەرت نەبێت.

ئێران لەم بوارەدا چەند جارێك ئەزموونی لەگەڵ واشنتۆندا هەیە و توانیویانە پێكەوە لە دۆسیەكانی عێراق و ئەفغانستاندا لە یەكتری تێ بگەن و بگرە هاو هەڵوێستیش بن. 

ئەم جۆرە گفتوگۆیە ئەگەر ڕوو بدات نهێنی دەبێت و تەنیا چەند دۆسیەیەك لەخۆ دەگرێت لەوانە كێشەی یەمەن پاشەكشەی ئەمریكا لە ئەفغانستان و كەمكردنەوەی سزاكانی سەر ئێران.

سیناریۆی دووەم ڕووبەڕووبونەوەیە كە ئەویش خۆی لە چەند جۆرێكدا دەبینێتەوە وەك ڕووبەڕووبوونەوەی فراوان و بەربڵاو یان چەند زەبرێكی سنوردار یاخود وڵاتانی تر بە پشتیوانی ئەمریكا هێرش بكەنە سەر ئێران، وڵاتانی وەك سعودیە و ئیسرائیل و ئیمارات.

سیناریۆی سێهەم جەنگی ئابورییە كە پێدەچێت بەهێزترین ئەگەر بێت واشنتۆن بیەوێت كۆمەڵێك سزای ئابوری فراوان دژی ئێران پەیڕەو بكات بۆئەوەی ئەو وڵاتە نەتوانێت سوود لە تواناكانی خۆی وەربگرێت یاخود ڕەنگە واشنتۆن مامەڵەكردنی بازرگانی لەگەڵ ئێراندا یەپڕەو بكات بە جۆرێك كە كۆمپانیاكانی ئەوروپا و چین و هیندستانیش نەوێرن مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ تاراندا بكەن هەروەها بە دووریش نازانرێت قەیرانێكی گەورەی بۆ دروست بكات لە بواری حەواڵەكردنەكانی بانكیدا هەرچەندە توێژینەوەكان دەریانخستووە ئابڵوقەی ئابوری هەموو جارێك سەركەوتوو نییە لە بەدیهێنانی ئامانجە سیاسییەكاندا.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور  



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure