ترامپ مامه‌ڵه‌كردنى له‌گه‌ڵ باڵیۆزى وڵاتێكى گه‌وره‌ى جیهان راگرت

هەواڵ / جیهان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 257‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ چیتر مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كیم داروك باڵیۆزى بریتانیا له‌ وڵاته‌كه‌ى ناكات ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئیداره‌ى واشنتنی به‌ "گه‌مژه‌" وه‌سف كردووه‌. 

 
ئه‌وكاردانه‌وه‌ى ترامپ له‌پاش ئه‌وه‌ هات چه‌ند نامه‌یه‌كى ئه‌لیكترۆنى دزه‌یان پێكراوه‌و تیایدا باڵیۆزى بریتانیا له‌ واشنتن ره‌خنه‌ى له‌ئیداره‌ى ئه‌مریكا گرتووه‌و تیایدا ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه‌ ئه‌و ئیداره‌یه‌ به‌ده‌ست كێشه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت و بێتوانایه‌ و به‌"گه‌مژه‌" وه‌سفى كرد .


ترامپ له‌كاردانه‌وه‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و لێدوانانه‌دا له‌ چه‌ند تویتێكدا له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر وتى:" ئێمه‌ ئه‌و پیاوه‌مان خۆش ناوێت و خۆشی به‌شێوه‌یه‌كى گونجاو خزمه‌تى بریتانیاى نه‌كردووه‌".


 ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه‌ باڵیۆزى بریتانیا زۆر به‌لاى ئه‌مریكاوه‌ جێى بایه‌خ نییه‌.

پێداچونه‌وه‌:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure