دواڕۆژ سیڤی سه‌رجه‌م كاندیده‌كانی كابینه‌ی نوێ بڵاوده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 09/07/2019‌ :: 1344‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ی هه‌ولێر
دواڕۆژ ناو و سیڤی سه‌رجه‌م كاندیدانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه‌ به‌پێی سیڤیه‌كانیش بێت گه‌وره‌ترین کاندید له‌ روى ته‌مه‌نه‌وه‌ حه‌مه‌ی حه‌مه‌ سه‌عیدی كاندیدی یه‌كێتیه‌ بۆ پۆستی وه‌زیری ڕۆشنبیری گه‌نجترینیان كاندیدیش ئانۆ جه‌وهه‌ر وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنه‌.


به‌پێ سیڤی كاندیده‌كان بێت گه‌وره‌ترین كاندید حه‌مه‌ی حه‌مه‌ سه‌عیدی كاندیدی وه‌زیری ڕۆشنبیریه‌ كه‌ ته‌مه‌نى  57 ساڵه‌ بچوكترین كاندیدیش ئانۆ جه‌وهه‌ری كاندیدی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنه‌ كه‌ ته‌مه‌نی 36 ساڵه‌.

هاوكات هه‌ریه‌ك له‌ كاندیدى وه‌زیری ته‌ندروستی و خوێندنی باڵاو ئەوقاف و وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان به‌رزترین بڕوانامه‌یان هه‌یه‌، كه‌ دكتۆرایه‌ و نزمترینیش كاندیدی وه‌زیری ڕۆشنبیریه‌، كه‌ ده‌رچووی ناوه‌ندیه‌.

له‌ كۆی هه‌ر 22 وه‌زیره‌كه‌ش ته‌نها سێ له‌ كاندیده‌كان ئافره‌تن كه‌ بریتین له‌ ڤاڵا فه‌رید بۆ وه‌زیری هه‌رێم و بێگه‌رد تاڵه‌بانی بۆ وه‌زیری كشتوكاڵ و كوێستان محمد بۆ وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی.

پێداچونه‌وه‌:هـ.ق




  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure