جیهان به‌كورتى: له‌كۆشكێكى ملیاردێرێكى ئه‌مریكى هه‌زاران وێنه‌ى نه‌شیاو ده‌دۆزرێته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 09/07/2019‌ :: 62788‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

سپوتنیك –هه‌زاران وێنه‌ى رووتى كچانى خوار 18 ساڵ له‌كۆشكێكى ملیاردێرى ئه‌مریكى جێفرى ئێپستاین له‌ نیویۆرك ده‌دۆزرێته‌وه‌.
(رۆژى دووشه‌ممه‌ 8ى ته‌موزى 2019) سه‌رمایه‌دارى ئه‌مریكى جێفرى ئێپستاین كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌رفراوانى له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تى سیاسى و رۆشنبیریدا هه‌یه‌ ئاماده‌ى دادگا بوو، ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ى ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ ده‌ستدرێژى سێكسى كردبێت وه‌كو له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ئاماژه‌ى پێكراوه‌ و خۆى به‌ بێ تاوان ناوبرد و هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌شى ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ ده‌درێنه‌ پاڵى.


ئه‌لعه‌ره‌بى جه‌دید – ئیمارات جه‌خت له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له‌ یه‌مه‌ن ده‌كاته‌وه‌
(رۆژى دووشه‌ممه‌ 8ى ته‌موزى 2019) به‌رپرسێكى باڵاى ئیمارات كه‌ ناوى ئاشكرا نه‌كردووه‌ رایگه‌یاند: "وڵاته‌كه‌ى بەشێک لە هێزه‌كانى له‌ یه‌مه‌ن ده‌كشێنێته‌وه‌ هۆكاره‌كه‌شى ستراتیجى و تاكتیكییه‌ و له‌پێناو به‌دیهێنانى ئاشتییه‌".


ره‌ئى ئه‌لیه‌وم – بریتانیا رێگه‌ نادات هه‌ردوو میدیای روسى (ئاڕ تى و سپوتنیك) به‌شدارى له‌ كۆنفرانسى ئازادى رۆژنامه‌وانیدا بكه‌ن كه‌ 60 وه‌زیر و هه‌زار رۆژنامه‌نوس و ژماره‌یه‌ك چالاكوانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن
(رۆژى دووشه‌ممه‌ 8ى ته‌مموزى 2019) بریتانیا رایگه‌یاند: "رێگه‌ ناده‌ین هه‌ردوو میدیاى روسى (سپوتنیك و ئاڕ تى) به‌شدارى له‌ كۆنفرانسى جیهانى ئازادى رۆژنامه‌وانیدا بكه‌ن، هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌یه‌ رۆڵێلی كارا ده‌گێڕن له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵى چه‌واشه‌كاریدا".


ئاژانسى ئه‌نادۆڵ – وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فره‌نسا: ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌كوشتنى خاشقچى به‌رپرسن سزا بدرێن
(رۆژى دووشه‌ممه‌ 8ى ته‌مموزى 2019) وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فره‌نسا رایگه‌یاند: "ده‌بێت هه‌موو راستییه‌كان له‌سه‌ر كوشتنى جه‌مال خاشقچى رۆژنامه‌نووس ئاشكرا بكرێن و هه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌ى په‌یوه‌ندییان پێوه‌ى هه‌یه‌ دادگایى بكرێن".


ئاڕ تى – رێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى داوا ده‌كات لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى راستگۆیانه‌ له‌كوشتنى هه‌زاران هاوڵاتى فلیپینى بكرێت
(رۆژى دووشه‌ممه‌ 8ى ته‌مموزى 2019) رێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى داواى له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ و راستگۆیانه‌ له‌سه‌ر كوشتنى هه‌زاران هاووڵاتى فلیپینى له‌كاتى هه‌ڵمه‌تى به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان كه‌ رۆدریگۆ دوتێرتى سه‌رۆكى فلیپین رایگه‌یاندبوو بكرێت.

ئه‌بابیل نیوز – جارێكیتر حوسییه‌كان فڕۆكه‌خانه‌یه‌كى ستراتیجى له‌ سعودیه‌ ده‌كه‌نه‌ ئامانج
(رۆژى دووشه‌ممه‌ 8ى ته‌مموزى 2019) وته‌بێژێك به‌ناوى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى یه‌مه‌نه‌وه‌ كه‌ لایه‌نگرى حوسییه‌كانه‌ رایگه‌یاند: "له‌ هێرشه‌كانیاندا بنكه‌ى فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان و ئامانجه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى ئه‌بهاى نێوده‌وڵه‌تى له‌ سعودیه‌ كردووه‌ته‌ ئامانج".

غه‌د پرێس – دادگاى فره‌نسا به‌نائاماده‌بوون دادگایى كچى شاى سعودیه‌ و پاسه‌وانه‌كه‌ى ده‌كات
(ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 9ى ته‌مموزى 2019) دادگاى فره‌نسا به‌نائاماده‌بوون دادگایى شازاده‌ حیسه‌ بنت سه‌لمان كچى شاى سعودیه‌ و پاسه‌وانه‌ تایبه‌ته‌كانى كرد، به‌تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى ده‌ستدرێژییان كردووه‌ته‌ سه‌ر خزمه‌تكارێك له‌كاتى به‌جێهێنانى ئه‌ركه‌كه‌یدا.

ئەسرار میدیا- ڕۆژی سێشەممە ڕاویژکارەکەی ماکرۆن دەگاتە تاران
سەرۆکایەتی فرەنسا ئاشکرایکرد (ئیمانوێل بۆن) گەورە ڕاوێژکاری ئیمانویل ماکرۆنی سەرۆکی فرەنسا ڕۆژی سێشەممە دەگاتە ئێران تاوەکو بارگرژیەکەی ڕێککەوتنە ئەتۆمیەکەی ئێران کەمبکاتەوە.


سپۆتنیک- ڤۆڵتۆن بەڵێن دەدات واشنتۆن سزای سەر ئێران زیاد بکات تاوەکو تاران کۆتایی بە ڕێککەوتنە ئەتۆمیەکەی بهێنێت.
رۆژی دووشەممە جۆن بۆڵتن ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئاشکرایکرد ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە فشارەکانی بۆ سەر ئێران تاوەکو کۆتایی بە ڕێککەوتنە ئەتۆمیەکە بهێنێت.


رەئی ئەلیەوم- چین داوا لە ئەمریکا دەکات ڕێککەوتنی فرۆشتنی چەک بە تایوان هەڵبوەشینێتەوە کە دەبابە و موشەکی ستینگز لە خۆی دەگرێت.
رۆژی سێشەممە چین داوای لە ئەمریکا کرد ڕاستەوخۆ ڕێککەوتنامە 2.2 ملیار دۆلاریەکەی لەگەڵ تایوان هەڵبوەشێنێتەوە کە دەبابە و موشەک لەخۆی دەگرێت.


رەئی ئەلیەوم- لە کۆبوونەوەکەی دەوحە نوێنەرە ئەفغانیەکان باس لە پلانی ئاشتی و کەمکردنەوەی توندوتیژی و پاراستنی مافی خانمانیان کرد لە چوارچێوەی پلە و پایەکانی ئیسلامدا
لەکۆتایی گفتوگۆکانی ئاشتی هەردوو ڕۆژی یەکشەممە و دووشەممە 70 کەسایەتی ئەفغانی کە نوێنەرایەتی جوڵەی تاڵیبان و حکومەت و ئۆپۆزیسیۆن و کۆمەڵگای مەدەنییان دەکرد (پلانێکی ئاشتیان) دارشت بۆ وڵاتێک کەلە جەنگدا نوقمبووە.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال 

  



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure