ترامپ راوێژ بە ماكرۆن دەکات

هەواڵ / جیهان :: 09/07/2019‌ :: 345‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری فره‌نسا، تاووتوێی پرسی ئێران و گوشارەکان دەکەن.


به‌شی فارسى ده‌نگی ئه‌مریكا له‌ راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه‌: دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فره‌نسا، له‌سه‌ر درێژه‌ی هه‌وڵه‌كانیان بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ئێران له‌ چه‌كی ئه‌تۆمی و كردەوه‌ تێكده‌ره‌كانی، گفتوگۆیان كرد.

ئه‌مه‌ نوێترین راپرسی و راوێژی سه‌رۆكی ئه‌مریكایه‌ له‌سه‌ر پرسی ئێران و ترامپ له‌و په‌یوه‌ندییه‌کەدا باسی له‌وه‌كردووە: به‌نیازه‌ گوشاری زیاتر بخاته‌سه‌ر ئێران تا ئه‌و كاته‌ی واز له‌ كرده‌وه‌كانی دەهێنێت.

په‌یوه‌ندی ئه‌و دوو سه‌رۆكه‌ له‌ كاتێكدایه‌، بڕیاره‌ ئیمانوێل بۆن راوێژكاری دیپلۆماتیكی ماكرۆن، به‌مزووانه‌ بچێته‌ تاران.

پ: چ.ع

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure