ئێران: له‌ كاتی گونجاودا وەڵامی بریتانیا ده‌ده‌ینه‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 09/07/2019‌ :: 282‌ جار بینراوە
محه‌مه‌د حسه‌ین باقری

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

فەرمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئێران ده‌ڵێت: "له‌ گونجاوترین كاتدا وەڵامی بریتانیا ده‌ده‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ كرده‌وه‌یه‌كی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌دا ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌شتییه‌ نه‌وت هه‌ڵگره‌كه‌ی ئێراندا گرتووه‌".

به‌ گوێره‌ی راپۆرتی سوپا نیوزی ئێران: محه‌مه‌د حسه‌ین باقری، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئێران، له‌ رێوڕەسمی دیاریكردنی جێگره‌وه‌ی فه‌رمانده‌کەدا وتەیەکی پێشکەشکردووە.

لە وتەکەیدا له‌سه‌ر ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه‌ نه‌وتییه‌كه‌ی ئێران له‌  جه‌به‌ل تاریق، له‌ لایه‌ن بریتانیاوه‌ وتی: "بریتانیا دڵنیا بێت ئێمه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و كرده‌وه‌یەدا بێ ده‌نگ نابین و له‌ گونجاوترین شوێن و كاتدا، به‌ خراپترین شێوه‌ وەڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه‌".

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure