کۆمپانیاى هێڵى ئاسمانى بریتانى سزادرا

هەواڵ / جیهان :: 08/07/2019‌ :: 189‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

بەهۆى ئەوەى ساڵى رابوردوو سیستمە ئەمنییەکەى کۆمپانیاى هێڵى ئاسمانى بریتانیا هاککرابوو، نوسینگەى کۆمسیۆنى زانیارییەکان بڕیاریدا 183 ملیۆن پاوەن سزاى ئەو کۆمپانیایە بدات.


ئەو هێڵە ئاسمانییە کە کۆمپانیاى AEG خاوەندارێتى دەکات وتى: "ئەو سزایەى نوسینگەى کۆمسیۆنى زانیارییەکان بەسەرماندا سەپاندوویەتی، زۆر قورسە و تووشى شۆکى کردووین".

نوسینگەى کۆمسیۆنى زانیارییەکانیش لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت: "بەهۆى ئەوەى ئەو هێڵە ئاسمانییە ساڵى 2018 لەلایەن هاککەرانەوە هێرشى ئەلیکترۆنى کراوەتەسەر و نەیانتوانیوە وەکو پێویست زانیاری تایبەتى گەشتیاران بپارێزن، بۆیە ئەو سزا قورسەمان بەسەریاندا سەپاندووە".

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پ: ن.ر

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure