دواڕۆژ ناوی ئەندامانی ژووری بازرگانی ھەڵەبجە بڵاودەکاتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 08/07/2019‌ :: 242‌ جار بینراوە

تاگ :: بازرگانی

دواڕۆژ، زریان محەمەد

ئەنجومەنی یەکێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی هەرێمی کوردستان، بڕیاری کردنەوەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجەی دەرکرد.


پێشەوا عومەر، دەستەی دامەزرێنەری ژووری بازرگانی ھەڵەبجە بەدواڕۆژی راگەیاند: یەکێتی ژوورە بازرگانییەکانی ھەرێم بڕیاری کردنەوەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەڵەبجەی دەکرد کە لە 12 کەس پێکدێت، سێ کەسیان وەک یەدەکن و ژوورەکە لە نۆ ئەندامی سەرەکی پێک دێت.

وتیشی: "لەھەفتەی داھاتووەوە ئەوکەسانەی کە رەزامەندیان لەسەر دراوە و ناوەکانیان گەڕاوەتەوە بۆ پارێزگای ھەڵەبجە دەست بەکارکردن دەکەن".

لیستی ناوەکان:

 

پ: ن.ر

بڵاوکردنەوە: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure