گومرگ له‌سه‌ر هاورده‌كردنى ئۆتۆمبێل زیادكرا

هەواڵ / کوردستان :: 08/07/2019‌ :: 860‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

به‌پێى بڕیارێكى ده‌سته‌ى گشتى گومرگى عێراق، تاوه‌كو 1ى ئه‌یلولى ئه‌مساڵ هاورده‌كردنى ئۆتۆمبێلى مۆدێل (2020) به‌ڕێژه‌ى 7% گومرگى له‌سه‌ر زیادده‌كرێت.


به‌پێى بڕیارێكى بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگى هه‌رێم کە (ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 8ى ته‌مموز) ده‌رچووه‌ و وێنه‌یه‌كى لای دواڕۆژه‌، له‌مڕۆوه‌ كار به‌ بڕیارێكى ده‌سته‌ى گشتى گومرگى عێراق ده‌كرێت بۆ هاورده‌كردنى ئۆتۆمبێلى مۆدێل (2020).

بەپێی نووسراوه‌كه‌، سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی گومرگ ئاگاداركراونەتەوە كە لەمڕۆوە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل (2020) بۆ هەرێمی كوردستان ڕێگەی پێدەدرێت و كاری گومرگی بۆ دەكرێت، بەڵام رێژەی 7% باجی گومرگی لەسەر زیاددەکرێت بەهای دیاریكراوی نێو پێناسی ئۆتۆمبێلەكە، هەروەها لە رۆژی 1 ئه‌یلولى 2019ەوە، هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2020 بە بەهای هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2019 دەبێت.

ده‌قى بڕیاره‌كه‌:

پ: ن. ر

بڵاوکردنەوە: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure