له‌ رووداوێكی هاتوچۆدا سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

هەواڵ / کوردستان :: 08/07/2019‌ :: 2398‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌ ئه‌نجامی روداوێكی هاتوچۆدا له‌ناو ناحیه‌ی بازیان له‌ سنورى پارێزگاى سلێمانی سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و دوانی دیكه‌ش برینداربوون.


نەقیب سه‌ركه‌وت محه‌مه‌د، وته‌بێژى پۆلیسی سلێمانى (ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 8ى ته‌مموزى 2019) به‌ دواڕۆژى وت: "پاش گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس و تیمه‌ فریاگوزارییه‌كان بۆ شوێنی رووداوه‌كه‌، برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن كران و ته‌رمه‌كانیش گه‌یه‌ندرانه‌ پزیشكی دادوه‌ریی سلێمانی".

وتیشى: "له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی بازیانه‌وه‌ په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ رووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌".

پێداچونه‌وه‌: هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure