مه‌سرور بارزانی چه‌ند به‌رپرسێكی حكومیی ده‌گۆڕێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 6433‌ جار بینراوە
مه‌سرور بارزانی، كاندیدی راسپێردراوی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 

مه‌سرور بارزانی كاندیدی راسپێردراوی حکومەت بڕیاریدا به‌ گۆرینی زۆربه‌ی به‌رپرسانی  ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم و ناوه‌كانیان ئاشكراكراوه‌.

 
به‌پێی زانیارییه‌كانی دواڕۆژ مه‌سرور بارزانی، كاندیدی راسپێردراوی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م به‌ بریارێك زۆربه‌ی به‌رپرسانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی گۆڕیوه‌، به‌ڵام سه‌فین دزه‌یی كه‌ له‌ كابینه‌ی هه‌شته‌م وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم بوو، كراوه‌ته‌ بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت، هه‌روه‌ها ئامانج ره‌حیم له‌ پۆستی پێشووی كه‌ سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت. 

ناوی به‌شێك له‌ به‌رپرسانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم: 

ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. 
سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
نورەدین سەعید وەیسی بەڕێوەبەری نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران.
جووتیار عادل ئاکرەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
محەمەد شوکری محەمەد سەعید، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان.
ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران.
شەعبان شەعبان چالی، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیران.
محەمەد شوکری محەمەد سەعید، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان.
عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure