نرخى لیره‌ى توركى دابه‌زى

هەواڵ / ئابوری :: 08/07/2019‌ :: 217‌ جار بینراوە

دواڕۆژ 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 8ى ته‌مموزى 2019 نرخى لیره‌ى توركى 2%ى به‌هاكه‌ى له‌ده‌ستدا ئه‌وه‌ش له‌پاش ئه‌وه‌ى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته‌ پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى توركیاى له‌ پۆسته‌كه‌ى دوورخسته‌وه‌.

یه‌ك دۆلارى ئه‌مریكى به‌رانبه‌ر به‌ 5.8 لیره‌ى توركى مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا له‌كاتێكدا پێشتر نرخه‌كه‌ى 5.7 بوو ئه‌وه‌ش له‌پاش ئه‌وه‌ى وه‌به‌رهێنه‌رانى توركیا مه‌ترسییان له‌لا دروستبوو به‌هۆى له‌سه‌ر كارلادانى پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى كه‌ گومانده‌كه‌ن ئه‌و بانكه‌ سه‌ربه‌خۆیی خۆى له‌ده‌ستبدات.

به‌پێى وته‌ى میدیاكانى توركیا ناكۆكى كه‌وتووه‌ته‌ نێوان ئه‌ردۆغان و پارێزگارى پێشوى بانكى ناوه‌ندى توركیاوه‌ سه‌باره‌ت به‌ كاتى دابه‌زاندنى نرخى سوو بۆ بوژاندنه‌وه‌ى ئابورى توركیا له‌و داكشانه‌ى تێیكه‌وتووه‌.

 ئا: هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure