قه‌ره‌بووى مادده‌ى 140 له‌ كه‌ركوك ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 08/07/2019‌ :: 179‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ

دیارترین مانشێتى ژمارەى (ئەمڕۆ دووشەممە 8ى تەمموزى 2019)ى بەشێک لە رۆژنامەکان:

كوردستانى نوێ: 

- كاندیده‌كان یه‌كلاكرانه‌وه‌ و ماوه‌ته‌وه‌ سوێندخواردنى كابینه‌ى نوێ
- قه‌ره‌بووى مادده‌ى 140 له‌ كه‌ركوك ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌
- سه‌رۆك كۆمار: به‌هێزكردنى ئاسایش و سه‌قامگیریى له‌ ناوچه‌كه‌دا
- سه‌رۆكى هه‌رێم: هه‌رێمى كوردستان دووپاتیده‌كاته‌وه‌ كه‌ ده‌یه‌وێت كێشه‌كانى خۆى له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ربكات
- خاوه‌ن كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان: كێڵگه‌كانمان داده‌خه‌ین
- بڕى هه‌نارده‌ و داهاتى نه‌وتى عێراق ئاشكراده‌كرێت .. شه‌ش ملیار و (397) ملیۆن دۆلار
- مه‌راسیمێك بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى دیوانه‌ شیعرییه‌كه‌ى ساڵح بێچار به‌ڕێوه‌چوو

خه‌بات:
- حزبه‌ سیاسییه‌كان كاندیدانى خۆیان بۆ پۆستى وه‌زاره‌ته‌كان دیاریكرد
- كابینه‌ى نوێ له‌ واده‌ى خۆیدا پێكدێت
- ئه‌مڕۆش په‌رله‌مانى كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌.. خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازى هه‌موارى یاساى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان كرا
- سوپاى پاسداران كۆڵبه‌رێكى لاوى خه‌ڵكى سه‌رده‌شتیان كوشت
- ئه‌مریكا داوا له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌كات هێزێكى زه‌مینى ره‌وانه‌ى رۆژئاواى كوردستان بكات
- ئه‌مریكا .. له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا 20 كه‌س برینداربوون
- یونسكۆ بڕیاریدا شارى بابلى شوێنه‌وارى بخرێته‌ ناو لیستى شوێنه‌واره‌ جیهانییه‌كان
- به‌ بڕیارى سه‌رۆك كۆمارى توركیا، سه‌رۆكى بانكى ناوه‌ندى توركیا له‌ پۆسته‌كه‌ى لادرا

رووداو:
- چوارشه‌ممه‌ى داهاتوو حكومه‌تى نوێ سوێندى یاسایى ده‌خوات
- ناوى 10 هه‌زار زیندانى سیاسیى ساخته‌ نێردراوه‌ بۆ به‌غدا
- كورد 16 ناوى بۆ 6 باڵیۆزخانه‌ى عێراق داوه‌ته‌ په‌رله‌مان
- باندێك له‌ هه‌ولێر ئافره‌ت بۆ رووتكردنه‌وه‌ى شۆفێران به‌كاردێنن
- هاووڵاتیان ده‌توانن به‌بێ گۆڕینى تابلۆى ئۆتۆمبێله‌كانیان بچنه‌ توركیا
- كاره‌كانى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى شه‌قامى 100 مه‌تریى هه‌ولێر ده‌وه‌ستن
- قۆناغى دووه‌م و سێیه‌مى بایۆمه‌ترى چاوه‌ڕێى پێكهێنانى حكومه‌ته‌
- ده‌رزییه‌كى ساخته‌ى هاوشێوه‌ى ئاڤاستین له‌ هه‌ولێر ده‌فرۆشرێت
- 7 هه‌زار كه‌س له‌ باره‌گا سه‌ربازییه‌كانى موسڵ به‌ندكراون
- ساڵانه‌ بایى 2 ملیار دۆلار جلوبه‌رگ و قوماش هاورده‌ى كوردستان ده‌كرێ
- ساڵانه‌ بایى 250 ملیۆن دۆلار دارى دارتاشى هاورده‌ ده‌كرێ
* له‌ هه‌رێمى كوردستان ته‌نیا سپیدار بۆ مه‌به‌ستى بازرگانى ده‌چێنرێ
- میوزیك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ رۆژئاڤاى كوردستان
- دوو كتێبى فه‌رهاد پیرباڵ چاپ ده‌كرێنه‌وه‌
- ئیمارات له‌ شه‌ڕى یه‌مه‌ن ده‌كشێته‌وه‌

هه‌ولێر:
- په‌رله‌مانى كوردستان خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى بۆ پێشنیازى هه‌موارى یاساى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان كرد
- قه‌باره‌ى هه‌نارده‌ى ئێران بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان 20% زیادى كردووه‌
- باندێكى ساخته‌كردنى دۆلار ده‌ستگیر كرا

ئه‌لمیسرى ئه‌لیه‌وم:
- توركیا له‌سه‌ر سنوورى رۆژئاواى میسره‌

ئه‌لفاینشال تایمز:

- ئه‌ردۆگان یارى به‌ ئاگر ده‌كات له‌پێناو پۆسته‌كه‌ى خۆى و ئه‌بێته‌ هۆى داڕوخانى ئابورى وڵات



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure