ئێران رێژه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆمی به‌رزتركرده‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 841‌ جار بینراوە
بێهرۆز كه‌مالوه‌ندی، وته‌بێژی رێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران

تاگ :: ئێران

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

وته‌بێژی رێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 8ی ته‌مموز، رێژه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆممان گه‌یانده‌ 4.5.


بێهرۆز كه‌مالوه‌ندی، وته‌بێژی رێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئیسنای ئێرانی رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ رێژه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆممان بۆ 4.5 به‌رزكرده‌وه‌، ئه‌م رێژه‌یه‌ پێویستی ناوخۆی ئێران به‌ یۆرانیۆم پڕده‌كاته‌وه‌.

كه‌مالوه‌ندی وتیشی: "به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم به‌گوێره‌ی پێویستی ئێران به‌و مادده‌یه‌ ده‌بێت و تا ئه‌و رێژه‌یه‌ی پێویستمان پێیبێت به‌رزی ده‌كه‌ینه‌وه‌".

ئێران رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 7ی ته‌مموز دوای كۆتاییهاتنی ئه‌و مۆڵه‌ته‌ 60 رۆژییه‌ی دابوویه‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ پابه‌ندبوونی به‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، هه‌نگاوی دووه‌می بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رپرسیاریه‌تییه‌كانی به‌رامبه‌ر به‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی هه‌ڵگرت و رێژه‌ی پێتاندنی یۆرانیۆمی بۆ سه‌رووی 3.67 به‌رزكرده‌وه‌.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure