لەماوەی پێنج ساڵدا 183 ھەزار کارمەند لەکارەکانیان دەرکراون

هەواڵ / ئابوری :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 234‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ، زریان محەمەد


لەدوای ئەوە قەیرانە داراییەی لەساڵی2014وە ھەرێمی کوردستانی گرتەوە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بەھۆی کەمبونەوەی کاریان و قەیرانی دارایی دەستبەرداری بەشێکی زۆری کارمەندەکانیان بوون، لەئێستاشدا بەھۆی باشبونی قەیرانی دارای کەرتی تایبەتیش دەستیکردووەتەوە بە وەرگرتنی کارمەند.


یاسین مەحمود، سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی وەبەرھێنەران بەدواڕۆژی وت: لەئێستادا بەراورد بە ساڵانی 2015 تا 2018  بازاڕ بە ڕێژەی ٪‏30 لە ھەندێک سێکتەریش بە ڕێژەی لە ٪40  جوڵانەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

وتیشی: لە مانگی شەشی ساڵی 2014 تا مانگی سێی ساڵی 2018 لەو ناوەندەدا 183 ھەزار کەس بێ کاربوون، لەکەرتی تایبەت لەسەرجەم سێکتەرەکان لەھەرێمی کوردستان دەرفەتی کاریان لە دەستچوو، بەڵام لە مانگی سێی 2018 تائێستا 40 ھەزار کەس ھەلی کاریان بۆ گەڕاوەتەوە لە کۆمپانیاکاندا کە بە ئێستاشاوە کۆمپانیاکان داوای ھەلی کار دەکەن، کەپەیوەندی بە باشبونی دۆخی ئابوری ھەرێمەوە ھەیە.


لەساڵانی رابوردوودا بەھۆی قەیرانی دارایەوە بەشێکی زۆر لەکۆمپانیاکان کارمەندەکانیان لەسەر کارەکانیان ناردووەتە بۆ ماڵەوە بەھۆی نەبونی توانای کاری کۆمپانیاکان.

پێداچونەوە:ئەڤین



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure