دارستانەکانی مۆنتیڤردی کۆستاریکا

هەواڵ / چاوی تۆ :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 123‌ جار بینراوە

 و: پەری مامەسێنی

 دارستانە تەمومژاوی و شێدارەکانی مۆنتیڤردی-ی کۆستاریکا، لەجیهاندا بە دارستانی فرەئاژەڵ و رووەکەکان بەناوبانگە، بەڵام خەڵکی ئەو ناوچەیە و زانایانیش هۆشیاریی ئەوە دەدەن کە ژینگە هەستیارەکەی بەردەوام تەڕی و شێداریی و ئەو پەڵەهەورانە لەدەستدەدات کە بەئاسمانەکەیەوە بوون.

پێشتر بەهۆی گەرمبوونی گۆی زەوی، ئاستی هەورەکان لە ئاسمانی دارستانەکانی مۆنتیڤردی بەرزتربووبوونەوە و زانایانیش هۆشیاریی ئەوەیان دابوو کە بەرزبوونەوەی ئاستی تەمومژ و پەڵەهەورەکان لە ئاسمانی دارستانەكەدا دەبێتەهۆی ئەوەی جارێکی دیکە ئەو دارستانانە توخمی زیندەوەر و رووەکەکانی دابەش بکاتەوە لەو ناوچە بەرزاییانەی کە ساڵانە سەدان هەزار گەشتیار رووی تێدەکردن. 

هەواڵی ناخۆشی نەمانی هەور و تەمومژی ئەم دارستانە نیشانەی گۆڕانی کەشوهەوا و پلەی گەرمی ناوچەکە و باری ژینگە ئابورییەکەیەتی، بەوەش ژینگەی کشتوکاڵی و کەرتی گەشتیاریی گورزی گورچکبڕی بەردەکەوێت.

 داتا و زانیارییە کۆکراوەکانی زانای زیندەوەرزانی (ریچارد لاڤال)، نیشانی دەدات لانیکەم پلەی گەرمی ئەم ناوچەیە لە سەدا سێ بەرزبووەتەوە و ئەوەش کەشێکی وەها دروستدەکات کە بەشێکی زۆر لە توخمی گیانداران و رووەکەکانی ئەو ناوچەیە بە بەرزیی٤٠٠ مەتر بەرزببنەوە بۆ ناوچە ساردترەکانی بەشی سەرەوەی بەرزاییەکان. توێژەرانی ژینگەیی ئاماژە بەوە دەکەن هەرچەندە لە ماوەی چەند ساڵی رابوردوودا پلەی گەرمی ئەو ناوچەیە کەمێک بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی لە ماوەیەکی درێژدا پلەی گەرمی ئەو ناوچەیە دابەزیوە و ئەوەش کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەی هەور و رێژە شێدارییەکەی ناوچەكە هەبوە. 

بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لەو ناوچەیە رێگەخۆشکەر دەبێت بۆ توخمەکانی (فلۆرا و فۆنتا) کە پێشتر راهێنرابوون لەگەڵ ژینگەی گەرمتر خۆیان بگونجێنن، بەڵام لەئێستادا هەڵدەکشێن بەرەو ناوچە ساردترەکان و بۆ ئەوان ژینگەیەکی ئابوریی باشتر دەڕەخسێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure