جیهان بەکورتی: ژنێك لەلایەن هاوسەرەكەیەوە ناچار كراوە بەناوی سێكسەوە ئەم كارە لەگەڵ پیاوان بكات

هەواڵ / جیهان :: 08/07/2019‌ :: 19194‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

 

ساوس چاینا مۆرنین پۆست - ژنیک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە ناچارکراوە بەناوی سێکسەوە پیاوان هەڵبخەڵەتێنێت و پارەیان لێ ببات

پیاوێکی خەڵکی باشووری چین بڕیاری حەوت ساڵ زیندانی بۆ دەرچوو, چونکە ژنەکەی ناچارکردووە لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە پیاوان هەڵبخەڵەتێنێت و پارەیان لێ بکێشێتەوە، دواتریش ئەم پارەیەی لە کڕینی ئۆتومبێل و سەردانکردنی یانەی شەوانەدا خەرجکردووە.


ئەی ئەی نیوز - ئوردن: ئەو رێککەوتنانە پەسەند ناکەین کە مافی فەڵەستینییەکان دەسڕێتەوە لە دەوڵەتێکدا کە قودس پایتەختەکەیەتی
رۆژی یەکشەممە عومەر رزاز سەرۆک وەزیرانی ئوردن دڵنیاییدا کە هیچ ڕێککەوتنێک پەسەند ناکات مافی فەڵەستینییەکان بسڕێتەوە.


ئەی ئەی - بەهۆی تەقینەوەکەی ریحانلی پۆلیسی تورکیا 15 کەس دەستگیردەکات
پۆلیسی تورکیا 16 کەسی گومانلێکراوی دەستگیر کرد وەک بەشێک لە بەدواداچوونەکەیان بۆ رووداوی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلە سپییەکەی قەزای ڕیحانلی لە باشوری تورکیا.


رەئی ئەلیەوم - وەزیری دەرەوەی عومان لە دیمەشق گفتوگۆ لەگەڵ ئەسەد دەکات
رۆژی یەکشەممە لە دیمەشق یوسف بن عەلەوی، وەزیری دەرەوەی عومان لەگەڵ بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا گفتوگۆیان لەسەر بەدەستهێنانەوەی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە کرد.


عەرەبی ئەلجەدید - حوسییەکان چەند چەکێکی نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی هاوپەیمانی عەرەبی ئاشکرا دەکەن

کۆمەڵەی ئەنساڕوڵای حوسی چەند چەکێکی نوێیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هاوپەیمانی سعودی و ئیماراتی ئاشکراکرد و لە گرنگترینیان موشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە کە تاوەکو مەودایەکی دوور بڕوات.


رەئی ئەلیەوم- ترامپ: ئێران چەند کردەوەیەکی خراپی ئەنجامداوە دەبێت زۆر ئاگاداربێت و هەرگیز چەکی ئەتۆمی دەست ناکەوێت
لە یەکەم لێدوانیدا پاش ئەوەی ئێران ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمی بەرزکردەوە، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا وتی: ئێران هەرگیز چەکی ئەتۆمی دەست ناکەوێت و ئامۆژگاری دەکەم "ئاگاداربن".


رەئی ئەلیەوم - پۆمپیۆ هەڕەشەی سزای نوێ و لێکدابڕانی زیاتر دەکات لەگەڵ ئێران
رۆژی یەکشەممە مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دڵنیای کردەوە کە ئێران رووبەڕووی سزای زیاتر دەبێتەوە، ئەمەش وەڵامێک بۆ بڕیارەکەی ئێران بۆ زیادکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم.


سی ئێن ئین - ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا و حکومەتی مادۆرۆ لە باربادۆس گفتوگۆ ئەنجام دەدەن
ڕۆژی دووشەممە دووبارە حکومەت و ئۆپۆزیسیۆنی ڤەنزوێلا کۆدەبنەوە بەمەبەستی چارەسەرکردنی بارودۆخی سیاسی.


تێڵەر ریپۆرت - ماڵتا بەندەرەکانی بە رووی کەشتییەکی فریاکەوتنی ئەڵمانی دادەخات و دەڵێت: کەس ئالان کوردی ناوێت

چەند بەرپرسێکی ماڵتا ڕازی نەبوون کەشتی فریاکەوتنی "ئالان کوردی" بە چەند پەنابەرێکەوە لە دوورگەکە بوەستن و سەربازێک پێی وتن: "مافی ئەوەتان نیە سنوری هەرێمی ماڵتا ببڕن".


تێڵەر ڕیپۆرت - سەد هەزار مریشک لە ئاگرەکەی هۆڵەندا مرداربوونەوە
سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەممە لە کێڵگەیەکی بەخێوکردنی پەلەوەر لە کییل - ویندویر لە هۆڵەندا  ئاگرێک کەوتەوە و بەهۆیەوە سەدان هەزار مریشک مرداربوونەوە.


میدڵ ئیست مۆنیتۆر - ئەمریکا داوا لە ئەڵمانیا دەکات تیپی سەربازی بنێرێت بۆ سوریا
دوینێ ئەمریکا داوای لە ئەڵمانیا کرد چەند تیپێکی سەربازی بۆ باکوری سوریا بنێرن تاوەکو جێگەی هێزە ئەمریکیەکان بگرنەوە.


گاردیان - نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات و دەڵێت هەموو هەفتەیەک کارەساتێکی ژینگەیی ڕوودەدات

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدەن و دەڵێن تێکرا هەموو هەفتەیەک کارەساتێکی ژینگەیی ڕوودەدات، بەڵام بایەخێکی زۆری پێنادرێت لەکاتێکدا پێویستە هەنگاوی بەپەلە ئەنجامبدرێت بۆ خۆئامادەکردن بۆ ئەم جۆرە ڕووداوانە.


نیوس 18 - نیوەی ئەو ئۆتۆمبێلە نوێیانەی لە نەرویج دەفرۆشرێن کارەبایین، لەسەروو لیستەکەشەوە ئۆتۆمبێلی تێسلا سێ یە
ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2019 لە نەرویج فرۆشراوە بە کارەبا کاردەکەن و لەم چوارچێوەیەدا ئۆتومبێلی تێسلا سێ پڕفرۆشترینە.


سپوتنیک - دووبارە چەند تیشکێکی سەیر و سەمەرە لە ئاسمانی سۆلۆ لە مینداناو بینرا

بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەی دیاردەیەکی سروشتی سەیر و سەمەرەیان بڵاوکردەوە و تیایدا چەند رووناکییەکی درەوشاوە لە ئاسمانی سۆلۆ لە فلیپین دەرکەوت، خەڵکی ئەم ناوچەیە بە دیاردەکە دەڵێن "Lansuk-Lansuk" واتا مۆم.


بی بی سی - ملیارێک کەس بە برسیەتی شاراوە کاریگەربوون
ناتوانیت هەست بە هەموو جۆرەکانی برسیەتی بکەیت هەندێکیان شاراوەن و بۆی هەیە لە برسیەتی ئاسایی مەترسی زیاتربێت، ملیۆنان کەس پێکهاتەی خۆراکی پێویست لە سیستمی خۆراکیاندا نیە و بەهۆیەوە توشی چەندین کێشەی وەک لەدەستدانی توانای بینین دەبن، چەند جۆرێکی نوێی بەروبومی کشتوکاڵی بۆی هەیە یارمەتی بنیادنانی خۆراکی باش و پڕ مادەی خۆراکی بدات.


دۆچە ڤێلە - سەرکردە ئەفریقییەکان لە 55 دەوڵەت ناوچەیەکی بازرگانی پێکدەهێنن

پاش چوار ساڵ دەوڵەتە ئەفریقییەکان ڕازیبوون بە پێکهێنانی ناوچەیەکی بازرگانی ئازاد، ئەم ناوچەیە 1.3 ملیار کەس کۆدەکاتەوە و بەهاکەی 3.4 تریلیۆن دۆلارە.

میدڵ ئیست مۆنیته‌ر – بریتانیا ده‌یه‌وێت ئه‌و بڕیاره‌ى دادگا هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌ كه‌ رێگه‌ له‌ فرۆشتنى چه‌ك به‌ سعودیه‌ ده‌گرێت
حكومه‌تى بریتانیا به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كرێت كه‌ گرنگى به‌ هاورده‌كردنى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى ده‌دات له‌سه‌ر حسابى هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ دێت كه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌و وڵاته‌ داواى له‌ دادگا كرد ئه‌و بڕیاره‌ مێژووییه‌ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌ كه‌ هه‌نارده‌كردنى چه‌كى بریتانى بۆ سعودیه‌ به‌نایاسایى له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات.


ئه‌سۆشیه‌یتد پرێس – ئێران ئه‌و سنووره‌ى له‌ رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى بۆ پیتاندنى یۆرانیۆم بى دابینكراوه‌ تێده‌په‌ڕێنێت
(ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 8ى ته‌مموزى 2019) رێژه‌ى یۆرانیۆمى پیتێنراوى ئێران گه‌یشته‌ 4.5%، به‌وه‌ش ئه‌و سنووره‌ى تێپه‌ڕاند كه‌ له‌ رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى وڵاتانى زلهێز دیارییان كردبوو، له‌هه‌مان كاتیشدا به‌دواى رێگه‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕێت به‌یارمه‌تى ئه‌وروپا سزاكانى ئه‌مریكا تێپه‌ڕێنێت له‌كاتێكدا ناكۆكییه‌كانى واشنتۆن و تاران له‌ هه‌ڵكشاندایه‌.

وەرگێڕان:هیڤی فەرهاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure