هاووڵاتیان ئاڵتوونەكانیان دەفرۆشن

هەواڵ / ڕاپۆرت :: 10/07/2019‌ :: 1760‌ جار بینراوە

تاگ :: زێڕ و زیوو

دواڕۆژ، سەنگین خۆشناو


سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی وایکرد، خەڵکێکی زۆر بۆ بژێوی ژیانیان زێڕەکانیان بفرۆشن، ئێستا لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە بازاڕەكاندا، هاووڵاتیان جارێکی دیکە ڕوو لە فرۆشتنی زێڕەكانیان دەكەن تا قازانج لەو سەرمایەیان بكەن و بۆ پێداویستییەكانی ژیانیان بەكاری بهێنن و ئەو قەرزانەش بدەنەوە کە لەکاتی قەیران قەرزیان کردووە.


بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی جۆریی خشڵ، هاوردەكردنی زێڕ له ساڵی 2013 له رێگەی هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانییەوه 114 تۆن بووە، له ئیمارات و توركیاوه هاورده كراون، بەڵام له ساڵی 2014ـ دا تەنیا 77 تۆن و له 2015دا 56 تۆن و ساڵى رابوردووش تەنیا 40 تۆن هاوردە كراون. بەڵام بەهۆی پێنەدانی ئاماری ساڵی ڕابوردوو و شەش مانگی ئەمساڵ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گومرگی هەرێم بۆیە نازانرێت ئامارەکان چەندن.

ڕابەر و هاوسەرەكەی هاتوونەتە دوکانی زەڕەنگەری بڕوا لە شاری هەولێر بۆ ئەوەی بەشێك لە زێڕەكانیان بفرۆشن لەم كاتی بەرزبوونەوەی نرخەدا قازانجێك بكەن و بۆ كڕینی پارچەیەك زەوی سوودی لێ ببینن، ڕابەر بۆ دواڕۆژ دەڵێت: "ماوەی دوازدە ساڵە هاوسەرگیریمان كردووە و خانووی خۆمان نەبووە، بۆیە لە خانووی كرێداین، من و كاروان مامۆستاین و بەشێك لە پارەكانمان پاشەكەوت كردووە تا بتوانین شوێنێكی نیشتەجێبوونی پێ بكڕین.

ڕابەر دەشڵێت: "زێڕ نرخەكەی بەرزبووەتەوە بە دەرفەتمان زانی كە زێڕەكانمان بفرۆشین تا سەرمایەمان زیاد بكەین و پارچەیەك زەوی پێ بكڕین تا وردە وردە بیكەین بە خانوو، بۆ ئەوەی ڕزگارمان بێت لە خانووی كرێ و ئیتر ئەو بڕە پارەیەی كە مانگانە دەیدەین بە كرێی خانوو پاشەكەوتی بكەین یا بیدەین بە پێداویستییەكی ناوماڵ یان بۆ پێداویستییەكانی دوو منداڵەكەمان بەكاری بهێنین".

زانا ڕۆستەم، هاووڵاتیەکی دیکەیە كە بۆ چارەسەری نەخۆشییەكەی پێویستی بە بڕێك پارە بوو بەشێك لە زێڕەكانی هێناوەتە بازاڕی زەڕەنگەران و دەیفرۆشێت، زانا بۆ دواڕۆژ دەڵێت: "بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری بڕبڕەی پشتم پێویستم بە پارەیە، بەڵام پارەی پاشەكەوتكراوم كەمە بە ناچاری زێڕ بۆ تەواوكردنی پارەی نەشتەرگەرییەكەم دەفرۆشم".

زەڕەنگەران نایشارنەوە ئەو قازانجەی لە کڕینەوەی زێڕی هاووڵاتیان دەستیان دەکەوێت بێ ماندووبوونە و باشترە لەو زێڕەی هاوردەی دەکەن.

هەرهێن محەمەد، زەڕەنگرە و بۆ دواڕۆژ باس لە هۆكاری گرانبوونی نرخی زێڕ دەكات و دەڵێت: "بەهۆی ناكۆكی نێوان ئێران و ڕوسیا و ئەمەریكا و وڵاتە گەورەكانەوە هەروەها بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە بۆرسەی جیهانیدا، ئەم هۆكارانە كار دەكاتە سەر نرخی زێڕ و دراوەكان و كانزاكان، زێڕ بەتایبەتی لەبەرئەوەی كە كانزایەكی گرانبەهایە و لە هەموو دەوڵەتان ڕەواجی زیاترە تەنانەت لە دۆلاریش زیاتر كاری پێ دەكرێت".

ئێستا لە بازاڕەکانی کوردستان  هەر مسقاڵێك زێڕ زیاتر لە 15 – 20 هەزار دینار نرخەکەی زیادیكردووە و بۆ هەر كیلۆیەك زێڕیش بڕی زیاتر لە هەزار دۆلار بەرز بووەتەوە، ئەو زێڕانەی كە لە ئێرانەوە دێن نرخیان هەرزانترە و ئەوانەی لە دوبەی-ەوە دێن نرخیان زیاترە و خواستیان زیاتر لەسەرە.

هەرهێن-ی زەڕەنگەر دەشڵێت: "ئێستا خەڵك زیاتر زێڕ دەفرۆشن وەك لەوەی بیكڕن، چونكە نایانەوێت زیان بكەن یان پارەیەكی كەمیان دەست بكەوێت، بۆیە كە نرخی زێڕ بەرز دەبێتەوە ئەوكاتە دێن زێڕەكانیان دەفرۆشن، جاران ژنان و كچان كە دەهاتن بۆ كڕینی زێڕ بە دوای پارچەیەك زێڕدا دەگەڕان كە شێوەكەی جوان بێت، بەڵام ئێستا ئەگەر بیانەوێت زێڕ بكڕن زیاتر لیرە دەكڕن، چونكە لیرە لە كاتی فرۆشتنیشی خاوەنەكەی زیانێكی زۆر ناكات یان هەندێك جار قازانج دەكات، بەڵام ئەگەر پارچە زێڕێكی نەخشداری هەبێت و بیفرۆشێت، ئەوا نرخەكەی زۆر دادەبەزێت و زیان دەكات".

حاجی ئادەم، بازرگانێکی زێڕە کە زێڕ لە دوبەی-ەوە هاوردە دەکات، بۆ دواڕۆژ دەڵێت: "ماوەی مانگێکە کە نرخی زێڕ بەرزبووەتەوە هاووڵاتیان زێڕەکانیان دەفرۆشنەوە".

دەشڵێت: "ئێستا بەراورد بە مانگی ڕابوردوو کڕینەوەی زێڕ زۆر زیاترە وەک لە فرۆشتن، کڕینەوەمان لەسەدا 70%یە و فرۆشیش زۆر کەمە تەنانەت پڕۆسەی هاوسەرگیریش کەمبووەتەوە".

قارەمان جەوهەر، سەرۆکی کۆمەڵەی زەڕەنگەرانی کوردستان بۆ دواڕۆژ دەڵێت: "بەراورد بە ساڵانی ڕابوردوو ئەمساڵ هاوردەکردنی زێڕ کەمی کردووە، یەکێک وەک خۆم بەراورد بە ساڵی ڕابوردوو هاوردەکردنم لەسەدا 45% کەمکردووەتەوە".

قارەمان جەوهەر، دەشڵێت: "ئێستا ڕاستە باری دارایی باش بووە، بەڵام خەڵک زۆر قەرزدارە، بۆیە هێشتا خەڵک زێڕەکانیان دەفرۆشنەوە".

 

پێداچونەوە: ئەڤین

دواڕۆژ: ڕاپۆرتی سەنگین خۆشناو

سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی وایکرد خەڵکێکی زۆر بۆ بژێوی ژیانیان زێڕەکانیان بفرۆشن، ئێستا لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە بازاڕەكاندا، هاووڵاتییان جارێکی دیکە ڕوو لە فرۆشتنی زێڕەكانیان دەكەن تا قازانج لە سەرمایەیان بكەن و بۆ پێداویستییەكانی ژیانیان بەكاری بهێنن و ئەو قەرزانەش بدەنەوە کە لەکاتی قەیران قەرزیان کردووە.

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی جۆریی خشڵ، هاوردەكردنی زێڕ له ساڵی 2013 له رێگەی هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانییەوه 114 تۆن بووە، له ئیمارات و توركیاوه هاورده كراون، بەڵام له ساڵی 2014ـدا تەنیا 77 تۆن و له 2015ـدا 56 تۆن و ساڵى رابردووش تەنیا 40 تۆن هاوردەكراون. بەڵام بەهۆی پێنەدانی ئاماری ساڵی ڕابوردوو و شەش مانگی ئەمساڵ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گومرگی هەرێم بۆیە نازاندرێت ئامارەکان چەندن.

ڕابەر و هاوسەرەكەی هاتوونەتە دوکانی زێرەنگەری بڕوا لە شاری هەولێر بۆئەوەی بەشێك لە زێڕەكانیان بفرۆشن لەم كاتی بەرزبوونەوەی نرخە قازانجێك بكەن و بۆ كڕینی پارچەیەك زەویی سوودی لێ ببینن، ڕابەر بۆ دواڕۆژ دەڵێت: ماوەی دوازدە ساڵە هاوسەرگیریمان كردووە و خانووی خۆمان نەبووە، بۆیە لە خانووی كرێداین، من و كاروان مامۆستاین و بەشێك لە پارەكانمان پاشەكەوت كردووە تا بتوانین شوێنێكی نیشتەجێبوونی پێ بكڕین.

ڕابەر دەشڵێت، زێڕ نرخەكەی بەرز بووەتەوە بە دەرفەتمان زانی كە زێڕەكانم بفرۆشم تا سەرمایەمان زیاد بكەین و پارچەیەك زەوی پێ بكڕین تا وردە وردە بیكەین بە خانوو، بۆ ئەوەی ڕزگارمان بێت لە خانووی كرێ و ئیتر ئەو بڕە پارەیەی كە مانگانە دەیدەین بە كرێی خانوو پاشەكەوتی بكەین یا بیدەین بە پێداویستییەكی ناوماڵ یا بۆ پێداویستییەكانی دوو منداڵەكەم بەكاری بهێنم.

زانا ڕۆستەم،هاوڵاتیەکی دیکەیە كە بۆ چارەسەری نەخۆشییەكەی پێویستی بە بڕێك پارە بوو بەشێك لە زێڕەكانی هێناوەتە بازاڕی زێڕنگەران و دەیفرۆشێت، زانا بۆ دواڕۆژ دەڵێت: بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری بڕبڕەی پشتم پێویستم بە پارەیە، بەڵام پارەی پاشەكەوتكراوم كەمە بە ناچاری زێڕ بۆ تەواوكردنی پارەی نەشتەرگەرییەكەم دەفرۆشم.

زێڕەنگران نایشارنەوە ئەو قازانجەی لە کڕینەوەی زێڕی هاوڵاتیان دەستیان دەکەوێت بێ ماندووبوونە و باشترە لەو زێڕەی هاوردەی دەکەن.

هەرهێن محەمەد، زێڕەنگرە و بۆ دواڕۆژ باس لە هۆكاری گرانبوونی نرخی زێڕ دەكات و بۆ دواڕۆژدەڵێت: بەهۆی ناكۆكی نێوان ئێران و ڕووسیا و ئەمەریكا و وڵاتە گەورەكانەوە هەروەها بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە بۆرسەی جیهانیدا، ئەم هۆكارانە كار دەكاتە سەر نرخی زێڕ و دراوەكان و كانزاكان، زێڕ بەتایبەتی لەبەرئەوەی كە كانزایەكی گرانبەهایە و لە هەموو دەوڵەتان ڕەواجی زیاترە تەنانەت لە دۆلاریش زیاتر كاری پێ دەكرێت.

ئێستا لە بازاڕەکانی کوردستان  هەر مسقاڵێك زێڕ زیاتر لە 15 – 20 هەزار دینار نرخەکەی زیادیكردووە و بۆ هەر كیلۆیەك زێڕیش بڕی زیاتر لە هەزار دۆلار بەرز بووەتەوە، ئەو زێڕانەی كە لە ئێرانەوە دێن نرخیان هەرزانترە و ئەوانەی لە دوبەیەوە دێن نرخیان زیاترە و خواستیان زیاتر لەسەرە.

هەرهێنی زێڕەنگر دەشڵێت:" ئێستا خەڵك زیاتر زێڕ دەفرۆشێت وەك لەوەی بیكڕێت، چونكە نایانەوێت زیان بكەن یان پارەیەكی كەمیان دەست بكەوێت، بۆیە كە نرخی زێڕ بەرز دەبێتەوە ئەوكاتە دێن زێڕەكانیان دەفرۆشن، جاران ژنان و كچان كە دەهاتن بۆ كڕینی زێڕ بە دوای پارچەیەك زێڕدا دەگەڕان كە شێوەكەی جوان بێت، بەڵام ئێستا ئەگەر بیانەوێت زێڕ بكڕن زیاتر لیرە دەكڕن، چونكە لیرە لە كاتی فرۆشتنیشی خاوەنەكەی زیانێكی زۆر ناكات یان هەندێك جار قازانج دەكات، بەڵام ئەگەر پارچە زێڕێكی نەخشداری هەبێت و بیفرۆشێت، ئەوا نرخەكەی زۆر دادەبەزێت و زیان دەكات.

حاجی ئادەم، بازرگانێکی زێڕە کە زێڕ لە دوبەی هاوردە دەکات بۆ دواڕۆژ دەڵێت: ماوەی مانگێکە کە نرخی زێڕ بەرزبووەتەوە هاوڵاتیان زێڕەکانیان دەفرۆشنەوە.

حاجی ئادەم، دەشڵێت:" ئێستا بەراورد بە مانگی ڕابردوو کڕینەوەی زێڕ زۆر زیاترە وەک لە فرۆشتن، کڕینەوەمان لەسەدا 70% یە و فرۆشیش زۆر کەمە تەنانەت پڕۆسەی هاوسەرگیریش کەمبووەتەوە.

قارەمان جەوهەر، سەرۆکی کۆمەڵەی زێڕەنگرانی کوردستان بۆ دواڕۆژ دڵێت: بەراورد بە ساڵانی ڕابوردوو ئەمساڵ هاوردەکردنی زێڕ کەمیکردووە، یەکێک وەک خۆم بەراورد بە ساڵی ڕابردوو هاوردەکردنم لەسەدا 45% کەمکردووەتەوە.

قارەمان جەوهەر، دەشڵێت:" ئێستا ڕاستە باری دارایی باش بووە بەڵام خەڵک زۆر قەرزدارە بۆیە هێشتا خەڵک زێڕەکانیان دەفرۆشنەوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure