ئاگادارییەک بۆ هەموو فەرمانبەران لەسەر مووچە بڵاودەکرێتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 07/07/2019‌ :: 32098‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی

ژماره‌یه‌ك پارێزه‌ر به‌ خۆبه‌خش لەسەر ئه‌و مووچانه‌ی كه‌ به‌غدا ناردوویه‌تی و تاوه‌كو ئێستا چاره‌نوسیان دیار نییه‌ له‌ دادگای فیدڕاڵی سكاڵا له‌ دژی حكومه‌تی هه‌رێم تۆمار ده‌كه‌ن و ئاگادارییەکیش ئاڕاستەی فەرمانبەران دەکەن.

 

حاكم له‌تیف مسته‌فا، ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: کۆمەڵێک ڕێکخراو و چالاک داوایان لە کۆمەڵێک لە پارێزەرانی کوردستان کردووە بۆ تۆمارکردنی سکاڵا لە دادگای فیدراڵی بۆ ئەو مووچە خوراوانەی حکومەتی فیدراڵ ناردویەتی و حکومەتی ھەرێم دابەشی نەکردووە.

 

وتیشی: "تاوه‌كو ئێستا 15 پارێزەر ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بە خۆبەخش و بێ ھیچ  به‌رامبه‌رێك سکاڵاکە لە دادگای فیدراڵی تۆمار بکەن، تائێستاش ژمارەیەکی باش له‌ فەرمانبەر وەکالەتیان بۆ ئەو پارێزەرانە کردووەتەوە و ئاگاداری ئەو فەرمانبەرانەی تریش دەکەین دەتوانن تاوەکو 20ی ئەم مانگە سەردانی دادنوس بکەن بۆ ئەوەی وەکالەت بۆ ئەو پارێزەرانە بکەنەوە".

 

روونیشیكرده‌وه‌: رۆژی 21ی ئه‌م مانگه‌ شاندێكی پارێزەران بەڕێدەکەون بۆ بەغدا بۆ تۆمارکردنی سكاڵاكه‌. 

 

پ: رێباز



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure