هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بارەگایەکی داعشى بۆردومان كرد

هەواڵ / عێراق :: 07/07/2019‌ :: 134‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، عیماد جەباری


لە سنوری قەزای داقوق لە ئەنجامی بۆردومانێکی فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نیودەوڵەتی بارەگایەکی داعش خاپور بوو، ژمارەیەک چەکداری ئەو گروپەش کوژران.

لیوا روکن سەعد حەربیە، فەرماندەی بارەگای پێشکەوتووی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان لە کەرکوک لە راگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ دواڕۆژ نێردراوە رایگەیاند: "بەپێی زانیاری هەواڵگری و بەهەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا بارەگایەکی داعش بۆردومانکرا لە (وادی زغێتون)ی داقوق".

وتیشی: "لەدوای بۆردومانەکە، پۆلیسی فیدراڵی چوونەتە شوێنەکە و تەرمی 3 چەکداری داعش دۆزراوەتەوە، تەرمەکانیان گوازراوەتەوە تاوەکو ناسنامەکانیان بناسرێتەوە".

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure