بۆچی له‌ هه‌ولێر هەلی کار زۆره‌ و له‌ سلێمانی که‌مه‌؟

هەواڵ / ئابوری :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 597‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محه‌مه‌د

به‌رده‌وام هاووڵاتیان له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌ تایبه‌ت له‌شاری سلێمانی گلله‌یی ئه‌وه‌ ده‌کەن کە له‌ شاری هه‌ولێر ئیش و کار زۆره‌ و کاری کۆمپانیاکانیش زۆره‌، به‌ڵام ئیش له‌ سلێمانی و شاره‌کانی دیکه‌ نییه‌، دواڕۆژ چه‌ند زانیاریه‌ک له‌سه‌ر ئه‌و بابەتە ئاشکرا ده‌کات.

یاسین مه‌حمود، سه‌رۆکی لقی سلێمانی یه‌کێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان بۆ دواڕۆژ وتی: "له‌باره‌ی بازاڕی هه‌ولێر و به‌رده‌وامی کار تیایدا ئێمه‌ بۆ سێ هۆکاری سه‌ره‌کی ده‌گەڕێنینه‌وه‌، یه‌که‌م: شاری هه‌ولێر حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی لێیه‌ و حکومه‌تی خۆجێیشی هه‌یه‌، به‌ڵام حکومه‌تی هه‌رێم به‌ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کانه‌وه‌ بوون به‌ حکومه‌تی خۆجێیی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ولێر زیاتر پرۆژه‌ی تێدابکرێت و زیاتر وه‌به‌رهێن ڕووی تێبکه‌ن و زۆرتر شه‌قامه‌ سه‌ره‌کییه‌کان چاک بکرێن و زۆرترین کۆنفرانس و شانده‌ بازرگانییه‌کانی بۆ بێت که‌ که‌رتی تایبه‌تیش هاوکار بووه‌ بۆ پشتیوانی هه‌ولێر".

ده‌رباره‌ی خاڵی دووه‌م وتیشی: "هه‌موو هێز و ده‌سه‌ڵاتی ئابوری و دارایی و کارگێڕییه‌کان که‌وتووەته‌ شاری هه‌ولێرەوە، له‌سنوری پارێزگای سلێمانی که‌ پاشه‌کشه‌ی گه‌وره‌مان کرد ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردن له‌ به‌ڕێوه‌بردنی فه‌رمانگه‌کانی حکومه‌تدا ده‌سه‌ڵاته‌کانی که‌مکرایه‌وه‌ و هه‌مووی گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، ئەوەش وایکردووە کە پارێزگای سلێمانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌کاندا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ که‌مه‌ی ماویانه‌ ئه‌وه‌شیان بۆ جێبه‌جێ ناکرێت".

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شکرد: هۆکارێکی دیکەش هەیە کە بریتییە لە ناکۆکی سیاسی له‌سنووری پارێزگای سلێمانی، ئەوەش کێشه‌کانی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانە و زه‌ره‌ری زۆری به‌ که‌رتی تایبه‌ت و بازرگانان و بازاڕ گه‌یاندووه‌، له‌ هه‌ندێک فه‌رمانگه‌ که‌ به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌ی سه‌ر به‌ گۆڕانه‌ جێگره‌که‌ی یه‌کێتیه‌ یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ به‌ یه‌ک تیم کار ناکه‌ن و ڕێگری له‌ ڕاییکردنی کاری هاووڵاتیان ده‌کرێت".
 
یاسین مه‌حمود جه‌ختیکرده‌وه‌: به‌ سه‌دان له‌ بازرگانان و وه‌به‌رهێنه‌رانی سلێمانی بۆ ڕاییکردنی کاره‌کانیان ڕووده‌که‌نه‌ شاری هه‌ولێر که‌ ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت شاری هه‌ولێر بووەته‌ سه‌نته‌ری کار و شاره‌کانی دیکە فه‌رامۆش کراون".

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure