هێرش كرایه‌سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و هاتوچۆش قه‌ده‌غه‌كرا

هەواڵ / عێراق :: 07/07/2019‌ :: 1940‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هێرشێكی چه‌كداری كرایه‌سه‌ر خاڵێكی پشكنینی قه‌زای عامرییه‌ی فه‌لوجه‌  و دوو كارمه‌ندی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گیانیان له‌ده‌ستدا و یه‌كێكی تریش برینداربوو، به‌وهۆیه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆكردن كرا.


سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 7ی ته‌مموزی 2019) به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئۆتۆمبیلێكی مه‌ده‌نی كه‌ چه‌ند چه‌كدارێكی تیادابووه‌، ته‌قه‌یان له‌ خاڵێكی پشكنینی قه‌زای عامرییه‌ی فه‌لوجه‌ له‌ باشوری رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای ئه‌نبار كردووه‌، كه‌ بووته‌ هۆی كوژرانی دوو كه‌سی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و برینداربوونی یه‌كێكی تر، برینداره‌كه‌ش گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گه‌مارۆی ناوچه‌كه‌یان داوه‌، له‌ قه‌زاكه‌ش هاتوچۆیان قه‌ده‌غه‌كردووه‌ و ده‌ستكراوه‌ به‌ ئۆپراسیۆنی گه‌ڕان و پشكنین بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانبارانی ئه‌و كرده‌وه‌یه‌.

پ: ک. س
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure