ئیسرائیل مه‌ترسییه‌كی ئێران ئاشكراده‌كات

هەواڵ / جیهان :: 07/07/2019‌ :: 1463‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

له‌ دواى بڕیاری ئه‌مڕۆی ئێران له‌باره‌ى زیادكردنی پیتاندنی یۆرانیۆم، ئیسرائیل وه‌ك یه‌كه‌م وڵات وه‌ڵامی دایه‌وه‌و رایگه‌یاند: ئێران به‌ره‌و دروستكردنی بۆمبی ئه‌تۆمی ده‌ڕوات كه‌ ئه‌مه‌ش مه‌ترسیداره‌.


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ئێران رایگه‌یاند له‌ هه‌نگاوی دووه‌میدا له‌مڕۆوه‌ رێژه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ سه‌روو 3.67 به‌رزده‌كاته‌وه‌و پابەندبوونی بە رێککەوتنی ئەتۆمییەوە کەمدەکاتەوە.

له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زیری وزه‌ی ئیسرائیل رایگه‌یاند: ئه‌و كاره‌ى ئێران واته‌ ته‌سككردنه‌وه‌ی پابه‌ندبوون به‌ رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ساڵی 2015 و تاران یه‌كه‌م هه‌نگاوی بۆ دروستكردنی بۆمبی ئه‌تۆمی ده‌ستپێكرد.

یوفاڵ شاینێز وه‌زیری وزه‌ی ئیسرائیل به‌ رۆژنامه‌ی "هارتس"ی راگه‌یاندووه‌: ئێستا ئێران به‌نده‌كانی پیتاندنی یۆرانیۆمی شكاندووه‌ كه‌ پێشتر به‌سه‌ریدا سه‌پێنرابوو، ئه‌مه‌ش واتا به‌زاندنی هێڵی سوور و هه‌نگاونان بۆ به‌رهه‌مێنانی بۆمبی ئه‌تۆمی.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure