جیهان بەکورتی: ژنێکی پێپەتی دەبێتە جێباسی خەڵکی رووسیا

هەواڵ / جیهان :: 07/07/2019‌ :: 3863‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


عەرەبی ئەلجەدید- فڕەنسا هەوڵدەدات رێککەوتنە ئەتۆمییەکە رزگار بکات: ماکرۆن بەڵێنی "ئاگربەستی ئابوری" بە رۆحانی دەدات.

لە دواین هەوڵی ئەوروپا بۆ قایلکردنی تاران بەوەی رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی هەڵنەوەشینێتەوە، رۆژی شەممە ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فڕەنسا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بەڵێنی بە رۆحانیدا هەوڵەکانی ئەوروپا بۆ رزگارکردنی رێککەوتنامە ئەتۆمییەکە چڕبکاتەوەو (ئاگربەستێکی ئابووری) پێکبهێنێت.


عەرەبی ئەلجەدید- ئەمڕۆ لە دەوحە گفتوگۆیەکی ئەفغانی ئەنجام دەدرێت: بۆ گەڕان بەدوای ئەو ئاشتییەی لە ئەفغانستان ونبووە
 رۆژی یەکشەممە و دووشەممە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر کۆنگرەیەک بەڕێوەدەچێت تیایدا 60 کەسایەتی ئەفغانی کە نوێنەری لایەنە جیاوازەکانی وڵاتن کۆدەبنەوە، ئەمەش هەوڵێکە قەتەر و ئەڵمانیا بۆ بنیادنانەوەی متمانەی نێوان لایەنە جیاوازەکانی ئەفغانستان ئەنجامی دەدات.


رەئی ئەلیەوم- فڕەنسا: 34 هەفتەیە "هێلەک زەردەکان" دژی سیاسەتەکەی ئیمانوێل ماکرۆن خۆپیشاندان دەکەن
رۆژی شەممە لە فڕەنسا دووبارە "هێلەک زەردەکان" بۆ 34مین هەفتە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، بۆ ناڕەزایی دەربڕین دژی سیاسەتەکانی ئیمانویل ماکرۆنی سەرۆکی فڕەنسا.


رەئی ئەلیەوم- ریکۆردێکی دەنگی دزەپێکراو لە نێوان فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار و ئەندامێکی (سی ئای ئەی) بڵاودەبێتەوە، باس لەوەدەکات ئیسڕائیل دەیەوێت حەشدی شەعبی بکاتە ئامانج...لە بەغدا کەس کۆمێنت لەسەر رووداوەکە نادات و هەموو کەس چاوەڕێی بەدواداچوونە
یەکەی راگەیاندن لە عێراق ریکۆردێکی دەنگی نێوان (مەحمود فەلاحی) فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی عێراق و کارمەندێکی (سی ئای ئەی)یان بڵاوکردەوە، تیایدا کارمەندی دەزگا هەواڵگرییەکە داوا دەکات شوێنی گروپەکانی حەشدی شەعبی ناوچەی قائم-ی پێ بڵێت و پاش ئەوەی فەرماندە عێراقییەکە زانیارییەکانی دەداتێ، کارمەندەکە پێی دەڵێت زانیارییەکەی بۆ ئیسرائیل دەوێت، چونکە دەیانەوێت هێرشی سەربازی بکەنەسەر حەشدی شەعبی.

RT-لە لیبیا داعش دووبارە موبایەعە بە بەغدادی دەکات
تۆمارێکی ڤیدیۆیی رێکخراوی (داعش) ئاشکرابوو تیایدا لە بیابانێک کە پێدەچێت باشووری لیبیا بێت، کۆمەڵێک چەکدار پیشاندەدات موبایەعە بە ئەبو بەکر بەغدادی رێکخەری رێکخراوەکە دەکەن.


مەعلومە- دووەم کەشتی تورکی بۆ هەڵکەندنی زەوی لە نزیک کەنار دەریای قوبرس دەست بە کارکردن دەکات
لە هەنگاوێکدا کە بارگرژییەکەی نێوان ئەنقەرە و یەکێتی ئەوروپا زیاتر دەکات، فاتح دونماز وەزیری وزەی تورکیا ئاشکرایکرد لە هەفتەی داهاتووەوە کەشتی دووەم لە ناوچە کێشە لەسەرەکانی نێوان تورکیا و قوبرس دەست بە کارکردن دەکات.


واشنتۆن ئیکسامنەر-لە ڕاپرسییەکدا بایدن لە پێش ترامپەوەیە
بەپێی ڕاپرسییەکی نوێی ABC نیوز و واشنتۆن پۆست بۆ هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2020 دەرکەوت، جۆ بایدن 14 خاڵ لە پێش ترامپەوەیە، بەشێوەیەک جۆ بایدن 55%ی هەیە و ترامپ 44%، هەروەها 10 خاڵ لە پێش هەموو کاندیدەکانی دیکەوەیە.


تێڵەر ڕیپۆرت-ژاپۆن 4.5 ملیۆن دۆلار دەبەخشێتە کەمبۆدیا تاوەکو یارمەتی بەردەوامبوونی لێشاوی کۆچبەرانی ڤەنزویلا بدات
حکومەتی ژاپۆن بری 4.5 ملیۆن دۆلاری بەخشیە کەمبۆدیا تاوەکو یارمەتی بدات لە پاڵپشتیکردن و وەرگرتنی کۆچبەرەکانی ڤەنزوێلا.


ئەی بی سی نیوز-هەنگاریا: ژمارەی قوربانییەکانی کەشتییەکەی ڕووباری دانووب بۆ 27 کەس بەرزبووەوە
پۆلیسی هەنگاریا تەرمی ژنێکی خەڵکی کۆریای باکوریان لە ڕووباری دانووب دەرهێنایەوە و بەمەش ژمارەی قوربانییەکانی بەریەککەوتی دوو کەشتییە گەشتیارییەکەی ڕۆژی 29ی ئایار بۆ 27 کەس بەرزبووەوە.


ئەکسیۆنس- لەماوەی دوو ڕۆژدا دوو بومەلەرزەی بەهێز باشووری کالیفۆرنیا دەهەژێنێت
رۆژی هەینی کاتژمێر 8:20 ئێوارە بومەلەرزەیەک بە گوری 7.1 پلە باشووری کالیفۆرنیای هەژاند، ئەمەش تەنیا پاش یەک رۆژ لەوەی بومەلەرزەیەک بە گوری 6.4 لە ناوچەی رێدجکریست ڕوویدا.


گڵۆباڵ نیوز-ئەو بەرنامەیەی پێشبینی قەیرانە داراییەکەی 2008ی کرد پێشبینی دەکات قەیرانێکی دیکە سەرهەڵبداتەوە
بەرنامەیەکی کۆمپیوتەری کەنەدی کە لە ساڵی 1960وە پێشبینی قەیرانە ئابووریەکان دەکات و پێشبینی دەکات قەیرانێکی ئابووری هاوشێوەی قەیرانەکەی ساڵی 2008 سەرهەڵبداتەوە.


 سپوتنیک-ژنێکی پێپەتی دەبێتە جێباسی خەڵکی رووسیا
دیاردەیەکی سەیر و سەمەرەی نوێ لە ڕووسیا سەریهەڵدا و خەڵکی بە پێی پەتی دەچنە میترۆکانەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە بەپێی یاسا ئەم کارە بەتەواوەتی قەدەغەیە، چونکە ئەگەری برینداربوونی لێدەکەوێتەوە.


رۆیتەرز-ئیمانویل:ئێران رازیە تاوەکو بەرواری 15 تەمموز گفتوگۆ لەسەر مەرجەکانی رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی بکات
رۆژی شەممە ئیمانویل ماکرۆن وتی خۆی و حەسەن روحانی رازیبوون لەسەر مەرجەکانی دووبارە دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی رێککەوتنامە ئەتۆمییەکە و تاوەکو بەرواری 15ی ئەمموز بڕیاری لەسەر دەدەن.

ئیقتساد نیوز- ئه‌مریكا چه‌كێكی نوێی ترسناكی ئاسمانی به‌رهه‌م دەهێنێت
هێزی ئاسمانی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌، سه‌رقاڵی به‌رهه‌مهێنانی جۆرە مۆشه‌كێكی پێشكه‌وتووی ئاسمانییه‌ به‌ ناوی (AIM260) كه‌ له‌ زه‌وییه‌وە ناهاوێژرێت.


مه‌شریق نیوز- باڵیۆزی بریتانیا له‌ ئه‌مریكا به‌ توندی هێرش ده‌كاته‌سه‌ر دۆناڵد ترامپ
كیم داروش باڵیۆزی بریتانیا له‌ ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نامەیەک بۆ نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا دەنووسێت و دۆناڵد ترامپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ گه‌مژه‌، نالۆژیك و خاوه‌ن كه‌سایه‌تی ناجێگیر وه‌سف ده‌كات.


ته‌سنیم_ ئه‌ردۆغان به‌ نیازی گۆرانكاری به‌ربڵاوە له‌ پارتی داد و گه‌شه‌پێدان
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ كاركردنی زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی پارتی (پارتی داد و گه‌شه‌پێدان) ناڕازیە و به‌نیازی گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تییه‌ له‌و پارته‌دا.

میدڵ ئیست مۆنیته‌ر – پاسه‌وانى ده‌ریاوانى تونس ته‌رمى 14 كه‌س له‌كۆى ده‌یان خنكاو ده‌رده‌هێنێته‌وه‌
(رۆژى شه‌ممه‌ 6ى ته‌مموزى 2019) پاسه‌وانى ده‌ریاوانى توس توانییان 14 ته‌رم له‌كۆى 80 خنكاو له‌ كۆچبه‌ره‌ ئه‌فرقییه‌كان له‌ كاناراوه‌كانیان ده‌ربهێننه‌وه‌، ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ ویستویانه‌ به‌ لیبیادا بچنه‌ ئه‌وروپا به‌ڵام به‌له‌مه‌كه‌یان هه‌ڵگه‌ڕاته‌وه‌ و ژماره‌یه‌كى كه‌میان رزگاریان بووه‌.


ئینته‌رناشناڵ نیوز – له‌رۆژى پێنجشه‌ممه‌وه‌ 4700 بومه‌له‌رزه‌ له‌ كالیفۆڕنیا تۆماركراوه‌
جۆن بیلینى زاناى جیۆفیزیایى له‌ ده‌سته‌ى جیۆلۆجى ئه‌مریكى رایگه‌یاند: "له‌ یه‌كه‌م بومه‌له‌رزه‌ى رۆژى پێنجشه‌ممه‌وه‌ كه‌ به‌ گوڕى 6.4 پله‌ى رێخته‌ر له‌ كالیفۆڕنیاى دا، زیاتر له‌ 4700ى دیكه‌ له‌هه‌مان ناوچه‌ تۆماركراوه‌".


دۆچه‌ ڤێله‌ – دواى "سى وۆچ 3" ئیتاڵیا رووبه‌ڕووى "ئالان كوردى" و "ئالێكس" ده‌بێته‌وه‌
(رۆژى شه‌ممه‌ 6ى ته‌مموزى 2019) كه‌شتى رزگاركردنى "ئالان كوردى" كه‌ سه‌ربه‌ رێكخراوى خێرخوازى ئه‌ڵمانى "سى-ئای"یه‌ و به‌ناوى ئه‌و منداڵه‌ كۆچبه‌ره‌ سورییه‌وه‌ ناونراوه‌ كه‌ ساڵى 2015 له‌ كه‌ناراوێكى توركیا خنكا، 65 كۆچبه‌رى له‌ كه‌ناراوى لیبیا رزگار كرد كه‌ به‌له‌مه‌كه‌یان هه‌ڵگه‌ڕابووه‌وه‌ و به‌ره‌و دوورگه‌ى لامپێدوزا له‌ باشورى ئیتاڵیا رۆیشت بۆئه‌وه‌ى كۆچبه‌ره‌كان داگرێت، به‌ڵام ئیتاڵیا رێگه‌ى پێنادات و سالڤینى وه‌زیرى ناوخۆى ئیتاڵیا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ ببرێنه‌ كه‌ناراوه‌كانیان.


وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد و ئازوو

پێداچوونەوەو بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure