ئەو کەسانەی هێرشیان کردە سەر مامۆستاکە دەستگیرکران

هەواڵ / عێراق :: 07/07/2019‌ :: 296‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا

لەسەر رووداوی هێرش كرده‌سه‌ر مامۆستایه‌كى قه‌زاى هیت، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی پارێزگاى ئه‌نبار چه‌ن كه‌سێكیان ده‌ستگیركرد. قایمقامی قەزاکەش دەڵێت: "شەڕەکە بەهۆی کێشەیەکی عەشایەرییەوە بووە".


له‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كدا كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌تەوه‌، ژماره‌یه‌ك كه‌س به‌ دار هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر ماڵى ئه‌و مامۆستایه‌ له‌ قه‌زاى هیتى پارێزگاى ئەنبار و به‌شێوه‌یه‌كى دڕندانه‌ له‌ مامۆستاى خاوه‌نى ماڵ ده‌ده‌ن و خۆى و كوڕه‌كه‌ى فه‌لاقه‌ ده‌كه‌ن، له‌ كاتێكدا هاوژینى مامۆستاكه هه‌وڵده‌دات هێرشكه‌ره‌كان دوربخاته‌وه‌.

دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆییه‌ چالاكوانانى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان داواى ده‌ستگیركردنى ئه‌و كه‌سانه‌یان كرد، هاوكات وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق، رایگه‌یاند: ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ى ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ هێرشیانكردووەته‌ سه‌ر خاوه‌ن ماڵه‌كه‌ى قه‌زاى هیت و هه‌واڵه‌ى دادگاكراون بۆئه‌وه‌ سزاى خۆیان وه‌رگرن.

له‌و باره‌وه‌ مهه‌ند زه‌بار، قایمقامى قه‌زاى هیت به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: هێزه‌ ئه‌منییه‌كان پرۆسه‌ى ده‌ستگیركردنى ئه‌و تاوانبارانه‌ى ئه‌نجامداوه‌، هه‌موویان ده‌درێنه‌ دادگا، هۆكارى ئه‌و شه‌ڕه‌ عه‌شایه‌ریە ناكۆكییه‌ له‌سه‌ر موڵكێك له‌ قه‌زاكه‌دا، نه‌ك شتى تر كه‌ هه‌ندێك میدیا بره‌وى پێده‌ده‌ن، پۆلیسیش له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌و هێرشه‌دا به‌شدارییان كردووە.

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure