ئێران ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ده‌ستى به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كى نه‌وتى بریتانیادا گرتبێت

هەواڵ / جیهان :: 06/07/2019‌ :: 412‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 6ى ته‌مموز، حكومه‌تى ئێران له‌ڕێگه‌ى رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنى وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ به‌ ره‌سمى ره‌تیكرده‌وه‌ ده‌ستى به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كى نه‌وتى وڵاتى بریتانیادا گرتبێت.


ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز و به‌شێك له‌ میدیاكانى جیهان بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ حكومه‌تى ئێران ده‌ستى به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كى نه‌وتى وڵاتى بریتانیادا گرتووه‌ له‌ تۆڵه‌ى ده‌ستبه‌سه‌راگرتنى كه‌شتیى نه‌وتى ئێرانى گریسى 1 كه‌ رۆژى پێنجشه‌ممه‌ 4ى ته‌مموز، له‌لایه‌ن بریتانیاوه‌ له‌ تاريكى شه‌ودا و له‌ڕێگه‌ى كۆپته‌رێكه‌وه‌ ده‌ستى به‌سه‌رداگیرا.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئه‌مڕۆ رادیۆى و ته‌له‌فزیۆنى فه‌رمى ئێران ره‌تیكرده‌وه‌ حكومه‌تى وڵاته‌كه‌ى ده‌ستى به‌سه‌ر هیچ كه‌شتییه‌كى نه‌وتى وڵاتى بریتانیادا گرتبێت".

پێشتر موحسین ره‌زایی، یه‌كێك له‌ فه‌رمانده‌كانی سوپای پاسداران و محه‌مه‌د عه‌لی موسه‌وى جه‌زایری، په‌رله‌مانتاری ئێران له‌ كاردانه‌وه‌ى ده‌ستگرتن به‌سه‌ر كه‌شتی گریسی 1، هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه‌یان له‌ حكومه‌تی بریتانیا كرد.

پ: ئا.ح
بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure