زاناكان ترسی له‌ناوچوونی ئه‌م ئاژه‌ڵانه‌یان هه‌یه
هەواڵ / زانست :: 06/07/2019 :: 312 جار بینراوە
دواڕۆژ
مردنی شه‌ش نه‌هه‌نگ له جۆری (نه‌هه‌نگی ڕاستی باكووری ئه‌تڵانتیك) له ماوه‌ی مانگێكدا، زانایانی تووشی دڵەڕاوکێ كردووه، چونكه ته‌نیا 400 نه‌هه‌نگی له‌م جۆره له هه‌موو دنیادا ماوه و ژماره‌ی مێیهكانیش كه‌متره له 100 نه‌هه‌نگ، ئه‌مه‌ش بووەته هۆی ترسی له‌ناوچوونیان.
ئه‌و شه‌ش نه‌هه‌نگه به‌هۆی به‌ركه‌وتنیان به كه‌شتییه‌وه مردوون، به‌ڵام زۆربه‌ی جاره‌كان به‌هۆی گیربوونیان له كه‌ره‌سته و تۆڕی ماسی گرتن ده‌مرن، ئه‌م نه‌هه‌نگانه بۆ گه‌ڕان به‌دوای خۆراكدا ڕووده‌كه‌نه ئه‌و ناوچانه‌ی ژماره‌ی زۆر له كه‌شتی و به‌له‌می لێیه و ئه‌گه‌ر چه‌ند ڕێسا و یاسایه‌ك دانه‌نرێت بۆ پارێزگاریكردن له‌م نه‌هه‌نگانه، ئه‌وا له‌وانه‌یه له چه‌ند ساڵی داهاتوودا به ته‌واوی له‌ناوبچن.
و: كێوان
بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد