وێنە: گه‌نجێك له‌ناو مه‌له‌وانگه‌یه‌كدا خنكا

هەواڵ / کوردستان :: 05/07/2019‌ :: 4837‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رەڤەند گوھەرزی


ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی 5-ی تەمموز، گەنجێکی تەمه‌ن 22 ساڵ لەناو مەلەوانگەیه‌كدا له‌ قەزای بەردەڕەش خنکا، بەڕێوبەری راگەیاندنی بەرگری شارستانی-یش دەڵێت: "لە شەش مانگی رابووردوودا 14 کەس لە سنوری دھۆک خنکاون".


رائید بێوار عەبدولعەزیز، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەرگری شارستانی پارێزگای دھۆک بە دواڕۆژ-ی راگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگادارکراینه‌وه‌ له‌ ھەبوونی رووداوێکی خنکان لەناو مەلەوانگەیه‌كدا له‌ قەزای بەردەڕەش".

وتیشی: "گەنجه‌كه‌ ناوی (موسعه‌ب عیماد ده‌هام)ه‌ تەمەنى 22 ساڵه‌، دوای دەرھێنانی تەرمەکەی له‌و مه‌له‌وانگه‌یه‌ى كه‌ تێیدا خنكاوه‌ رەوانەی پزیشکی دادوه‌رى کراوه‌".

لەبارەی رووداوەکانی شەش مانگی رابووردووش بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەرگری شارستانی پارێزگای دھۆک ئاشكرایكرد: "لەماوەی شەش مانگی رابووردوودا 14 کەس لە سنوری پارێزگای دھۆک لە روبار و شوێنە گەشتیاریەکدا بە روداوی خنکان گیانیان لەدەستداوە، 7 کەسیش لە خنکان رزگارکراون".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: "تائێستا تەرمی سێ لەو کەسانە نەدۆزراونەتەوە کە یەکێکیان كوڕه‌ و دووانیتریشیان  کچ-ن ".

پ: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure