تونس: پۆشینى نیقاب قه‌ده‌غه‌ كرا

هەواڵ / جیهان :: 05/07/2019‌ :: 1615‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


ئه‌مڕۆ هه‌ینى 5ى ته‌مموز، سه‌رۆك وه‌زیرانى تونس بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى نیقابى له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى راگه‌یاند و وتى: "هۆكارى بڕیاره‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پاراستنى ئاسایشى وڵات".


پێشینوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یوسف شاهید، سه‌رۆك وه‌زیرانى تونس  بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى پۆشینى نیقاب-ى واژوو كرد. سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منیش له‌باره‌ى ورده‌كارى بڕیاره‌كه‌وه‌ ده‌ڵێت: "به‌مه‌به‌ستى پاراستنى ئاسایشى وڵات سه‌رۆك وه‌زیران بڕیاریداوه‌، پۆشینى نیقابى ته‌واوه‌تى كه‌ ته‌واوى روخسار دابپۆشێت له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان قه‌ده‌غه‌ بكات".

ئه‌و سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌ ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: "هه‌ر به‌پێى بڕیاره‌كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ نیقابى ته‌واوه‌تى ده‌پۆشن و سه‌رجه‌م روخساریان داده‌پۆشن، ناتوانن بچنه‌ ناو شوێنه‌ گشتییه‌كان، دامه‌زراوه‌ حكومییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى و دامه‌زراوه‌ تايبەتەکان".

ئه‌م بڕیاره‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى تونس دواى ئه‌وه‌هات كه‌ رۆژى سێشه‌ممه‌ى هەفتەی رابووردوو بۆ سێیه‌مین جار لەو هەفتەیەدا ته‌قینه‌وه‌یه‌كى خۆكوژى له‌و وڵاته‌ رویدا، شایه‌تحاڵه‌كانى ته‌قینه‌وه‌كه‌ش ئاشكرایانكرد: "خۆكوژه‌كه‌ كه‌ داواكراوێكى سه‌ربازى بووه‌ نیقابى پۆشیووه‌". دواتر داعش به‌ فه‌رمى به‌رپرسیارییه‌تى خۆى له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ راگه‌یاند.

له‌ ساڵى 2011، له‌دواى روخانى رژێمه‌كه‌ى زه‌ین ئه‌ل-عابدین، به‌ ره‌سمى پۆشینى نیقاب له‌ تونس رێگه‌ى پێدرا، پاش ئه‌وه‌ى بۆ چه‌ندین ده‌یه‌ له‌و وڵاته‌ قه‌ده‌غه‌ كرابوو.

ئا: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە