جیهان بە کورتی: تاوانێکی قێزەون نەجەف دەهەژێنێت: کوڕێک براژنەکەی دەکوژێت و لە دەرەوەی شار دەینێژێت

هەواڵ / جیهان :: 05/07/2019‌ :: 25490‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


تەسریبات- تاوانێکی قێزەون نەجەف دەهەژێنێت: کوڕێک براژنەکەی دەکوژێت و لەدەرەوەی شار دەینێژێت

رۆژی هەینی لایەنە ئەمنیەکانی پارێزگای نەجەف تاوانیکی قیزەونیان ئاشکراکرد و بەپێی زانیارییەکان کوڕێک بەبێ هیچ هۆکارێکی دیاریکراو براژنە گەنجەکەی دەکوژێت و دواتر پارە دەداتە دووکەس لەدەرەوەی پارێزگاکە بینێژن.

ئەسرار میدیا- بەهۆی دەستدرێژیکردنە سەر چەند پەنابەرێک وەزیرێکی پێشوو دەستگیر دەکرێت
دادگایەکی نەرویج بڕیاری 5 ساڵ زیندانی بۆ سفێن لۆدڤیگسین-ی تەمەن 72 ساڵ دەکرد بەتاوانی ئەوەی دەسەڵاتی خۆی بەکارهێناوە بۆ دەستدرێژیکردنە سەر سێ پیاو.


شەفەق نیوز- پەنەما نەوت هەڵگرێکی ئێرانی لە داتاکانیدا لادەبات و دەڵێت"پەیوەنیان بە تیرۆرەوە هەیە"
دەستەی دەریایی پەنەما ئاماژەی بەوەدا نەوت هەڵگری (گرایس1)ی ئێرانیان لە داتاکانیاندا سڕیوەتەوە، چونکە کەشتیەکە پەیوەندی بە تیرۆرەوە هەیە یان پاڵپشتی تیرۆر دەکات".


ئەلعەرەبیە- پێشنیازێکی کوردی نوێ بۆ مەلەفی کەرکوک
هەرێمی کوردستان خۆی بۆ ئەوە ئامادە دەکات پڕۆژە یاسایەکی نوێ بۆ "ئاساییکردنەوەی باری کەرکوک" پێشکەش بکات، هەروەها هەوڵ دەدەن ئەمریکا و وڵاتەکانی تر پاڵپشتیان بکات بۆ ئەوەی حوکمەتی عێراق قایل بکەن، ئەمەش لەکاتێکدا هەوڵەکانیان بۆ گەڕاندنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ ناو کەرکوک سەرکەوتوو نەبوو.


مەرکەز رەوابت- ئەو ئاسەوارانەی داعش تێکی شکاند لە رێگەی تەکنەلۆجیای چاپی سێ رەهەندی دروست دەکرێت.
رۆشنبیری جەنگاوەری خۆی هەیە کە بە چەک و تەقینەوە ناجەنگێن بەڵکو بە بیرۆکە و تەکنەلۆجیا ژیان باشتر دەکەن، لەم چوارچێوەیەدا پرۆژەی هونەر و رۆشنبیری ئەلکترۆنی گوگڵ و مۆزەخانەی جەنگی ئیمپراتۆری لە لەندەن بڕیاریاندا لە رێگەی چاپی سێ رەهەندیەوە ئەو ئاسەوارانە دروست بکەنەوە کە ساڵی 2014 داعش لە موسڵ تێکی شکاند.


شەرق ئەلئەوسەت- تیرۆرستێکی ئەڵمانی دادگایی دەکرێت بەتاوانی ئەوەی لە عێراق کچێکی ئێزدی بەجێ هێشتووە لە تینوویەتیدا بمرێت
لە میونخ دادگاییکردنی ئەو ژنە ئەڵمانیە دەستیپێکرد کە بە تۆمەتی تاوانی جەنگ و کوشتن تۆمەتبارکراوە، چونکە لە عێراق کچێکی ئیزدی بەجێ هیشت لە تینوویەتیدا بمرێت، ئەمەش یەکەمجارە دادگاییەکی هاوشێوە بۆ ئەندامێکی داعش ڕێکبخرێت.


مەدار-کێشەی ئاو لە عێراق خراپتربووە و پێشبینی دەکرێت لە ماوەی 20 ساڵی داهاتوودا دیجلە و فورات وشک بێت.
بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە پێشبینی دەکرێت تاوەکو ساڵی 2040 هەردوو دەریای دیجلە و فورات وشکبن.


بەغدا ئەلیەوم- لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2019 دا 45 کەس لە دیالا خۆیان کوشتووە.
رۆژی هەینی رێکخراوی مافی مرۆڤ لە دیالا ژمارەی حاڵەتەکانی خۆکوشتنیان لە پارێزگای دیالا بڵاوکردەوە و دەرکەوت 45 حاڵەتی تێپەڕاندووە.


ئەی ئەی- وتەبیژی سەرۆکایەتی تورکیا: بەم زوانە موشەکی ئێس-400 دەگاتە دەستمان
ڕۆژی پێنجشەممە ئیبراهیم کالن وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا ئاشکرایکرد بەم زوانە موشەکی ئێس-400 دەگاتە دەستیان و هیچ مەترسیەک لە سەر هاوپەیمانی ناتۆ دروست ناکات.


ئەی ئەی نیوز-ئەردۆغان: ڕازی نین ئەمریکا رێککەوتنامە لەگەڵ رێکخراوی (بی کاکا)ی تیرۆرست واژۆبکات
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا وتی وڵاتەکەی بەتەواوەتی دژی ئەوەیە ئەمریکا رێککەوتنامە لەگەڵ رێکخراوی (بیکاکا)ی تیرۆرستی واژۆبکات.


رۆیتەرز- وەزیرێکی ئێرانی: تەنیا ئەگەر سزاکانی سەر ئێران لاببرێت ڕازین گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا بکەین.
رۆژی پێنجشەممە وەزیری دەزگای هەواڵگری وتی تاران و ئێران دەتوانن گفتوگۆبکەن ئەگەر سزاکانی سەر ئێران لاببرێت و ئاشکرایکرد عەلی خامنەیی ئەم بڕیارەی پەسەندکردووە.


رۆیتەرز- ترسی ئەوە هەیە زیاتر لە 80 پەنابەر لە کەنار دەریای تونس نوقم بووبن.
ترسی ئەوە هەیە لە نزیک کەنار دەریای تونس کەشتی ژمارەیەک پەنابەری ئەفریقی بە سەرنشینەکانیەوە نوقم بووبێت کاتێک هەوڵیانداوە لە لیبیاوە بەرەو ئەوروپا ڕابکەن.


ئیندپێندەنت- چەند ساتێک پێش بە خاک سپاردنی زیندوو دەبێتەوە
لە هیندستان پیاوێکی هیندی تەمەن 20 ساڵ بەناوی محەمەد فەرقان گیانی لەدەستدا و پاش ڕۆژێک خێزانەکەی ئامادەکاریان بۆ ناشتنی کرد، بەڵام شۆکبوون بەوەی دووبارە دەستیکردەوە بە جوڵە و بە زووترین کات بردیانەوە نەخۆشخانە.


ئەسرار میدیا-دوورگەیەک بەدوای هاوڵاتی نوێ دەگەڕێت و پارچەیەک زەوی و مووچەی مانگانە دەدات بە هەرکەسێک رازی بێت تیایدا بژی
دوورگەی (ئەنتیکیسیرا)ی یۆنانی مانگی 500 یۆرۆر و پارچەیەک زەوی و خۆراکی بێ بەرامبەر دەدات بەو کەسانەی رازیبن لە دوورگەکەدا بژین و زیاتر ئارەزوو بەوە دەکەن ئەو خێزانانە تیایدا بژین کە بەلایەنی کەمەوە سێ منداڵیان هەیە.


سکای نیوز- ڕاستەوخۆ پاش گەیشتنی بۆ ئێران خانمە گۆرانیبێژی بریتانی جۆس ستۆن دەنێرێتەوە
خانمە گۆرانیبێژی بریتانی جۆس ستۆن لە رێگەی ئینستگرامەوە ئاشکرایکرد راستەوخۆ پاشئەوەی گەیشتووەتە ئێران دەستگیراکراوە و ناردوویانەتەوە بۆ وڵاتەکەی تاوەکو لە دورگەی کیش گۆرانی نەڵێت.

وەرگێڕان:هیڤی فەرهاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure