چین موشه‌كێكی مه‌ترسیدار ئاشكراده‌كات

هەواڵ / جیهان :: 04/07/2019‌ :: 1047‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

دروستكراوه‌كه‌ى چین پێشه‌نگی ئه‌و چه‌كانه‌یه‌ كه‌ خێراییان له‌ خێرایی ده‌نگ زیاتره‌ و ڤیدیۆیه‌كیشی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نیشانی جیهانی بدات كه‌ به‌ چ چه‌كێك خۆی پڕچه‌ك ده‌كات.


له‌و ڤیدیۆیه‌دا تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و چه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌ون كه‌ ئه‌وپه‌ڕی خێرایه‌، ئه‌وپه‌ڕی ورده‌ له‌ لێدانی ئامانج و رێگریی لێناكرێت. 

موشه‌كه‌كه‌ كه‌ ناوی دۆنگفێنگ 17یه‌ موشه‌كێكی كیشوه‌ربڕه‌ و به‌ كۆمپیوته‌ر ده‌جوڵێنرێت و خێراییه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 12 هه‌زار كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا، ئه‌مه‌ش واده‌كات ئه‌سته‌م بێت هیچ سیستمێكی دژه‌ موشه‌ك بتوانن رێگری لێبكه‌ن.

چین له‌ رووی توانای سه‌ربازییه‌وه‌ بڕوای وایه‌ كه‌ به‌ دوورییه‌كی زۆر پێشی ته‌كنه‌لۆجیای سه‌ربازیی ئه‌وروپای داوه‌ته‌وه‌ و هه‌تا ئێستا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ دووجار چه‌كی خێراتر له‌ ده‌نگی تاقی كردووه‌ته‌وه‌. 

وه: س. ر
پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure