لەسەر كەشتییە نەوتهەڵگرەكەی، ئێران بانگهێشتی باڵیۆزی بریتانیای كرد

هەواڵ / جیهان :: 04/07/2019‌ :: 380‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


لەسەر دەستبەسەراگرتنی نەوتهەڵگرێكی لەلایەن هێزە بریتانییەكانەوە، ئێران ناڕەزایی دەردەبڕێت و باڵیۆزی ئەو وڵاتە بانگهێشت دەكات.

بەپێی هەواڵێكی رۆیتەرز، رووداوەكە لە گەرووی تاریق بووە و هێزە بریتانییەكان نەوتهەڵگرێكی ئێرانییان راگرتووە، تارانیش ئەو هەنگاوە بە هۆكارێك بۆ ئاڵۆزتر بوونی دۆخەكە دەزانێت.

دەسەڵاتدارانی گەرووی جەبەل تاریق شەوی رابردوو رایانگەیاند: كەشتییەكی نەوتهەڵگری ئێرانیان راگرتووە كە نەوتی بۆ بەندەری بەنیاس لە سوریا بردووە.

نەوتهەڵگرەكە بڕی 2 ملیۆن بەرمیل نەوتی پێبووە و هۆكاری دەستبەسەردا گرتنەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە تاران پێشێلی سزا ئابوورییەكان سەری كردووە.

جۆزێف بۆرێل، وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا رایگەیاند: راگرتنی ئەو كەشتییە نەوتەی پێدەچێت هی ئێران بێت، لەسەر داوای ئەمریكا بووە كە لە بریتانییەكانی كردووە.

لەسەر ئەو رووداوە، وەزارەتی دەرەوەی ئێران باڵیۆزی بریتانیای لە تاران بانگهێشت كردووە و ناڕەزایی وڵاتەكەی بە لەندەن گەیاندووە.

ئا: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure