نه‌ته‌نیاهۆ هه‌ڕه‌شه‌ى كرده‌ى سه‌ربازى دژ به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئێران ده‌كات

هەواڵ / جیهان :: 04/07/2019‌ :: 284‌ جار بینراوە
بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل

دواڕۆژ

سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل رایده‌گه‌یه‌نێت: کردەوەى سەربازى دەریایی بەکاردەهێنن دژى هەناردەى نەوتى ئێران.


بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئەفسەرە دەریاوانەکانى سوپاى وڵاته‌كه‌ى رایگه‌یاند: ئێران بە نهێنى نەوتەکەى بەقاچاخ دەفرۆشێت، وەکو ئەوەى پێش ساڵى 2015 پێش ئیمزاکردنى رێککەوتننامە ئۆتۆمییەکەى دەیکرد.

وتیشى: "ئەگەر ئەو دۆخە بەردەوامبێت پێویستە هێزە دەریاوانییەکانمان لە ئامادەباشیدابن بۆ هێرشکردنەسەر هەر کەشتییەکى گوێزەرەوەى بەقاچاخبردنى نەوتى ئەو وڵاتە".

بەپێی ئەو لێکۆڵینەوانەى پسپۆڕە دەریاوانییەکان ئەنجامیانداوە، ئێران بە نهێنى نەوتەکەى دەفرۆشێت و لەوبارەیەوە چەند شێوازێک بەکاردەهێنێت، لەوانەش بەردەوام ناوى کەشتییەکانى دەگۆڕێت و دەیخاتەسەر وڵاتانى دیکە و زۆرجاریش ئامێرى دیاریکردنى ئەو کەشتییانە دەوەستێنێت و بەردەوام نەوتەکەى لە کەشتییەکەوە بۆ کەشتییەکى دیکە دەگوازێتەوە.

لاى خۆیەوە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا دوپاتیكرده‌وه‌: ئەو سزا ئابوورییەى بەسەر هەناردەکردنى نەوتى ئێران سەپاندویەتى، ئامانجى خۆى نەپێکاوە.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure