كاتی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان ئاشكرابوو

هەواڵ / عێراق :: 04/07/2019‌ :: 210‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا


لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق، كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ئاشكرا ده‌كات، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ساڵی ئاینده‌وه‌.

محه‌مه‌د غوزی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق، به‌دوڕۆژی راگه‌یاند "یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی رێكنه‌خراو له‌ هه‌رێمدا، كۆتا داڕشتنی بۆ ده‌كرێت، به‌پێی ئه‌و یاسایەش‌ كۆتایی به‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌هێنرێت، هه‌ڵبژاردن له‌ناو ئه‌نجومه‌نه‌كاندا دیاریده‌كات".

ئاشكراشیكرد: كۆتا كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بێت رۆژی (4-4-2020) بێت، واته‌ مانگی نیسانی ساڵی ئاینده‌.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure