لە کەرکوک وەفدێکی پێشمەرگە و هێزە عێراقیەکان کۆبونەوە

هەواڵ / کوردستان :: 04/07/2019‌ :: 997‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری

وەفدێکی پێشمەرگە و هێزە عێراقیەکان لە سەربازگەی کەیوان کۆبونەوە، سەرچاوەیەکیش دەڵێت "ئەمە سێیەم کۆبونەوەیە و ئەمریکیەکانیش بەشدارن".


وەفدەکەی پێشمەرگە لەلایەن لیوا هیوا عەبدوڵا، فەرماندەی میحوەری باشوری کەرکوکەوە سەرپەرشتی دەکرا و لەرێگەی چەند ئۆتۆمبێلێکی جۆری مێگزەمینیەوە چونەتە کەرکوک کە دوو ئۆتۆمبێلی لیوای 61ی تایبەت پێشڕەویانی کردوە تاوەکو شارەکەیان بەرەو ناحیەی قەرەهەنجیر بەجێهێشتووە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە کۆبونەوەکان بە دواڕۆژی راگەیاند: کۆبونەوەکان بەسەرپەرشتی ئەمریکیەکانە و هەینی رابردویش فەرماندەیەکی ئەمریکی لە بارەگای لیوای 1ی پیادە لە قەرەهەنجیر لەرێگەی فڕۆکەوە ئینزالی کردوە و لەگەڵ فەرماندەکانی پێشمەرگە کۆبوەتەوە.

وتیشی: "لە کۆبونەوەکاندا هەوڵدەدرێت رێککەوتنێک بکرێت تاوەکو دوو فەوجی پێشمەرگە بەهاوبەشی لەگەڵ هێزە عێراقیەکاندا بازگەکانی کەرکوک بپارێزن، هاوشێوەی پێش ساڵی 2014 کە هێزێکی هاوبەش بەناوی شێری ئاڵتونی هەبوو".

دواڕۆژ هەوڵیدا زانیاری زیاتر لە فەرماندەکانی پێشمەرگە، وەربگرێت بەڵام ئەوان رەتیانکردەوە لەو بارەیەوە قسە بکەن.

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure