بورهان شێخ ڕه‌ئوف
هه‌رچه‌نده ئه‌مه یه‌كه‌م جارم نیده له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بنووسم چ بۆ هه‌رێمى كوردستان و چ بۆ عێراقیش، هاوكێشه‌ى حوكمڕانى و پرۆسه‌ى دیموكراتیزه‌كردنى وڵات به‌بێ بوونى لایه‌نى ئۆپۆزسیۆن و ڕكابه‌ر هاوكێشه‌یه‌كى نابه‌رابه‌ر و ناهاوسه‌نگ ده‌بێت و ئاكامه‌كه‌ى وه‌كو ئه‌وه ده‌بێت كه ئێستا له عێراقدا ده‌یبینین كه له شانزه ساڵى ڕابوردوودا هیچ به‌رهه‌مێكى ئه‌وتۆى نه‌بووه كه شایانى پێ‌زانین و ستایش بێت، واته ئه‌گه‌ر به‌راوردى لایه‌نه پۆزه‌تیف و نهگهتیفهكانى بكه‌ین بێگومان نهگهتیفهكان زیاترن.
ئه‌مه‌ش به پله‌ى یه‌كه‌م بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌و ساڵانه‌ى گۆڕانكارى و پرۆسه‌ى سیاسى عێراقدا، هه‌موو حزب و لایه‌نه‌كان له هه‌موو پێكهاته‌كان، جگه له سوننه‌كان كه هه‌ندێكیان ئۆپۆزسیۆنى نیگه‌تیف بوون، هه‌موو له هه‌وڵى به‌شداریكردن له حكومه‌ت و وه‌رگرتنى پۆست و ئیمتیازاتدا بوون و بیانوو پاساویشیان ئه‌وه بووه كه سازان پێویسته بۆ بارودۆخى ئێستاى عێراق و دۆخى شێواوى عێراق به‌رگه‌ى ئۆپۆزسیۆنبوون ناگرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌مه تاڕاده‌یه‌ك ڕاستیى تێدا بێت ناكاته ئه‌وه‌ى له‌برى سازان و به‌رژه‌وه‌ندیى باڵاى وڵات لایه‌نه‌كان هاوپه‌یمانى ببه‌ستن له ئاستى هاوبه‌شى و ڕێكه‌وتن له سه‌ر په‌رده‌پۆشكردنى هه‌ڵه و كه‌موكورتى یه‌كتر، تۆ چاو له هه‌ڵه و گه‌نده‌ڵییه‌كانى من دابخه منیش هه‌مان هه‌ڵوێستم ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵه و گه‌نده‌ڵییه‌كانى تۆ. به‌داخه‌وه له چه‌ند ساڵى ڕابوردوودا ئه‌و كرده‌وه قێزه‌ونه بۆ چه‌ندین جار له نێوان پێكهاته جیاوازه‌كانى عێراقدا ڕوویدا و له میدیاكانیشه‌وه باسى كرا.
ئه‌وه‌ى مه‌به‌ستمه بیڵێم له‌م وتاره كورته‌دا ئه‌وه‌یه كه تازه‌به‌تازه هه‌ندێك قه‌واره و و فراكسیۆنى په‌رله‌مانى له‌نێو ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقدا ئاماژه به ئۆپۆزسیۆنبوون ده‌كه‌ن و هه‌ندێكیشیان ڕایانگه‌یاندووه كه ئیتر ئه‌وان ئۆپۆزسیۆنن، وه‌ك ڕه‌وتى حیكمه‌ى نیشتمانى كه سه‌ید عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، هه‌رچه‌نده ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌م هه‌نگاوه‌ى ئه‌مان دژ به هیچ كه‌س و لایه‌نێك نییه و خواستى ڕووخانى كابینه‌كه‌ى دكتور عادیل عه‌بدولمه‌هدى نییه، چونكه هه‌ندێك ده‌نگۆ هه‌بوو كه ده‌یانوت ئامانجیان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى كابینه‌كه‌یه و وه‌رگرتنى پله و پۆستى زیاتره، به‌ڵام ڕه‌وتى حیكمه ده‌بێژن ئێمه خوازیارى پێكهێنانى ناوكى به‌ره‌یه‌كى ئۆپۆزسیۆنین و له‌و هێز و قه‌وارانه‌ى تائێستا دوودڵ و نیگه‌رانن له پرۆسه‌ى سیاسى به ئامانجى ڕاستكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى سیاسى و دیموكراسى له عێراقدا.
له‌لایه‌كى تره‌وه فراكسیۆنى نه‌سر كه حه‌یده‌ر عه‌بادى سهروهزیرانى پێشوو سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات ڕایگه‌یاند ئه‌وانیش ده‌بنه ئۆپۆزسیۆنى ڕاستكردنه‌وه و چاكسازى (تقویمیه)، نیگه‌رانیى خۆیان نه‌شارده‌وه له ئه‌داى كابینه‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هدى به حكومه‌تى بهشبهشێنهى تائیفیان وه‌سفكرد و وتیان ئێمه عه‌بدولمه‌هدی-مان سه‌رپشك كردووه بۆ پڕِكردنهوهى پۆسته وه‌زارییه به‌تاڵه‌كان و هیچ خواستێكى تایبه‌تمان نییه و ده‌خوازین به ده‌ستێك له پۆڵا بچێت به گژى گه‌نده‌ڵكاران و به‌رنامه‌ى نیشتمانى پراكتیزه بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌مان له‌بیرنه‌چێت سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوو كه له خۆیان بوو، به ده‌ستێك له ته‌خته‌ش نه‌یدا به‌سه‌ر گه‌نده‌ڵكاراندا هه‌رچه‌نده به وته و دروشم زۆرى وت به‌ڵام به كردار هیچمان نه‌دى.
له‌لایه‌كى تره‌وه فراكسیۆنى سائرون كه سه‌ید موقته‌دا سه‌در ڕابه‌رایه‌تى ده‌كات و یه‌كه‌م ده‌نگى هێنا له دواههڵبژاردنهكانى عێراق له ساڵى 2018، له‌دواى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌شێك له ئه‌ندامانى فراكسیۆنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌ید موقته‌دا له ناوچه‌ى حه‌نانه‌ى شارى نه‌جه‌فى پیرۆز له‌لایه‌ن شیعه‌كانه‌وه كه باره‌گاى سه‌در-یش له‌وێیه ڕایانگه‌یاند: ده‌بێت عه‌بدولمه‌هدى و كابینه‌كه‌ى بانگهێشتى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بكرێن و لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا بكرێت له‌به‌رئه‌وه‌ى له شه‌ش مانگى ڕابوردوودا هیچ شتێكى دیارى پێشكه‌ش نه‌كردووه بۆ هاووڵاتیانى عێراق و شكستیهێناوه له دابینكردنى هه‌لى كار و خوازیارن ڕ‌اپۆرتێكى ڕوون و درێژ له سه‌ر كار و چالاكییه‌كانى بخاته‌ڕوو به ژماره و داتاى ورد و ڕایانگه‌یاند كه گه‌لى عێراق به ناله‌بارترین دۆخى بێ ئومێدى و نیگه‌رانیدا ده‌ڕوات و هه‌روه‌ها خوازیارى ئه‌وه بوون كه هه‌موو دۆسیه گه‌وره‌كانى گه‌نده‌ڵى ڕاده‌ستى دادگاكان بكرێت.
له‌كۆتاییدا جارێكى دى ئه‌و پرسیاره قورسه خۆى قوت ده‌كاته‌وه ئایا تاقم و گروپى سیاسى بارگاوى به بیروباوه‌ڕى توندڕه‌ویى تائیفى ده‌توانن وڵاتێكى وه‌ك عێراقى فرهمهشرهب سه‌ركردایه‌تى بكه‌ن به‌ره‌و كه‌نارى ئارامى؟ جا ئیتر چ ده‌سته‌ڵات بن یان له ئۆپۆزسیۆن؟